سه‌رۆکی نوێی ئێران ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه داوای له وڵاتانی ڕۆژئاوا کردووه ده‌ستبه‌رداری به‌کارهێنانی زمانی سزاکان بن له سه‌ر و سه‌ودا کردن له‌گه‌ڵ دۆسێی ناو‌کی ئێران‌دا و هیواشی خواستووه فشاره ئابوریه‌کانی سه‌پێندراونه‌ته سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران هێور بکرێنه‌وه که ژیان و بژێوی گه‌لانی ئێرانی قورس کردووه.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی له پاش مه‌ڕاسیمی سوێندخواردنه‌که‌ی بۆ ده‌ستبه‌کاربوونی وه‌ک سه‌رۆکی نوێی ئێران له وتارێکدا داوای دیالۆگی کردۆته‌وه له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا و هه‌روه‌هاش ڕێزگرتنی ئێران له دانوستاندنه‌کاندا.
هاوکات سه‌رۆکی نوێی ئێران پشتیوانی وڵاته‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه بۆ ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا و ده‌ڵێت هیچ هێزێک نییه له جیهاندا بتوانێت هاوپه‌یمانێتی نێوان تاران و دیمه‌شق بله‌رزێنێت.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا بووه له تاران له‌گه‌ڵ وائیل ئه‌لحه‌لقی سه‌ره‌ک وه‌زیری سوریا.
له‌وه‌تای قه‌یرانی سوریا ده‌ستیپێکردووه ئێران به‌هێزترین پاڵپشتی دیمه‌شق بووه و بڕواش وایه کۆماری ئیسلامی ئێران به ملیار دۆلار کۆمه‌کی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریای کردبێت.