ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی ژماره‌یه‌ک هێرشی بۆمبی و خومپاره‌یی له سه‌رانسه‌ری عێراقدا به‌لانی که‌م 8 که‌س کوژراون و یه‌کێک له کوژراوه‌کان دادوه‌ره.
کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس ده‌ڵێن زوویه‌کی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێ به ده‌سته‌یه‌کی چاودێریی له‌شکریدا له نزیک شاری موسڵی باکوری عێراق 3 سه‌رباز کوژراون.
له پارێزگای تکریتیش له ناوه‌ڕاستی وڵاته‌که ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێک بۆته مایه‌ی کوژرانی دادوه‌ر ساجد عه‌بدولئه‌میر. به‌ڕێز عه‌بدولئه‌میر له ڕێدا بووه بۆ شوێنی کاره‌که‌ی.
له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غداش دوو که‌س کوژراون به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌که‌وه له شه‌قامێکی بازرگانیدا وه‌ک له ڕاگه‌یاندنێکی هێزی پۆلیسدا هاتووه.
هاوکات له ئاکامی ئه‌و هێرشه خومپارهییهی کرابووه سه‌ر گه‌ڕه‌کێکی ڕۆژئاوای به‌غدا دوو که‌س کوژراون.
کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی ژماره‌ی کوژراوه‌کانیان پشتڕاست کردۆته‌وه.
توندوتیژیه‌کان له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا له عێراق زیادیان کردووه هاوکاتی هه‌روادێ و زیاد بوونی پشێوی سیاسی و ئاینزایی.