وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا زیاتر له 20 باڵیۆزخانه و کۆنسۆڵخانه‌ی خۆی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا داده‌خات به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی تیرۆرستی ئه‌لقاعیده دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریکا.
دکتۆر ئازاد مورادیان سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کوردی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له کالیفۆرنیا له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هێرۆ زه‌نگه‌نه له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا ده‌ڵێت پێی وایه هێرشه‌کان بۆ سه‌ر کۆنسۆڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له بنغازی لیبیا پاره‌که (که تیایدا باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکاو چوار هاووڵاتی دیکه کوژران) وای کردووه کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا هه‌نگاوی توند بنێن . هاوکات ده‌شڵێت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌وڵێکی زۆر هه‌یه گروپه تیرۆرسته‌کان جارێکی دیکه یه‌کبگرنه‌وه.
ده‌قی وتووێژه‌که