دوای سه‌ردانه‌که‌ی بۆ وڵاتی تورکیا هاوسه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی به‌ره‌نجامی سه‌ردانه دوو ڕۆژیه‌که‌ی به پۆزه‌تیف هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت.
ساڵح موسلم ده‌ڵێت ئانکه‌ره له‌وبڕوایه‌دایه که شه‌ڕی سوریا درێژه ده‌کێشێت و داوای یه‌کگرتنی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن ده‌کات و ده‌شڵێت ئێستا تورکیا له‌وبڕوایه‌دایه چاره‌سه‌ری ئاشتیانه ده‌توانێت کۆتایی به قه‌یرانی سوریا بهێنێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز موسلم ده‌شڵێت تورکیا پێی ڕاگه‌یاندون که جه‌بهه‌تولنوسره به مه‌ترسی ده‌بینن له‌سه‌ر تورکیا و سوریاش و ده‌شڵێت به تورکیا گوتراوه که چه‌کداره‌کانی نوسره له تورکیاوه ده‌چنه ناو سوریاوه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: