مرۆڤ دیاره زۆر جار به هۆێ نه‌بوونی ئازادی وه یاخود باری به‌دی ئابوری له وڵاتی داێک، له‌و وڵاته به‌ره‌و وڵاتێکی تر سه‌ر هه‌ڵده‌گرێت.
دیمه‌نه‌کانی هه‌ڵاتن له وڵات له سه‌رانسه‌ری جیهان چه‌ند بار ده‌بنه‌وه و ئه‌مرۆش له شاره جۆراو جۆره‌کانی تورکیا ژماره‌یه‌ک له په‌نابه‌رانی کورد به دی ده‌کرێن که به ده‌ستی جۆره‌ها گرفته‌وه ده‌ناڵێن.
ڕوژنامه‌وان شاهۆ حوسه‌ێنی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت"له ڕاستیدا به‌شێکی یه‌کجار زۆر له چالاکوانانی کورد، وه‌ک چالاکوانی خۆێندکاری، ڕۆژنامه‌وانان و چالاکوانانی فه‌رهه‌نگی که ئێستا له شاره‌کانی تورکیا وه‌ک په‌نابه‌ر ده‌ژێن له ئێران له‌به‌ر کێشه‌ێ ئازادی و له‌به‌ر بارودۆخی به‌سته‌ێ سیاسی که حاکمه به‌سه‌ر که‌ش و هه‌وای سیاسی دا له ئێران به ناچاری پره‌وازه بوونه به هۆێ کێشه‌ێ گرفت و ئه‌منیه‌تی که حکومه‌ت بۆێ ساز کردوون روویان له نامۆییه کردووه و ئێستاکه وه‌ک په‌نابه‌ر له تورکیا ده‌ژێن. کاک شاهۆ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵی ئێران به گشتی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تێکی بناژووخوازی ئاینی دایه که هیچ ئاورێک به ئازادی و کراوه‌یی سیاسی نییه، ئێران به گشتی له ژێر ئه‌و گوشاره‌دایه به‌ڵام که‌مینه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان به گشتی وه که‌مینه‌ێ کورد سته‌م و فشارێکی دوو به‌رابه‌ر له‌سه‌ردایه ئه‌وه‌ش به هۆێ داخوازی مافه ڕه‌واکانی".