حکومه‌تی عێراق ڕێـکه‌وتنێـکی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا مۆرکردووه بۆ هاورده‌کردنی گازی سـروشتی له ئێرانه‌وه، ده‌ڵێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی کاره‌با به‌کاردێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی کاره‌بای عێراق موسعه‌ب ئهلمودهرس ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی عێراق ئه‌م گرێبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا مۆرکرد تاوه‌کو بۆ ماوه‌ی 4 سـاڵ ڕۆژانه 25 ملیۆن مه‌تر چوارگۆشه گازی سروشتی لێ بکڕێت به‌و نرخه‌ی له بازاڕه جیهانیـیه‌کاندا هه‌یه.
گوتیشی گازه‌که له ڕێـگه‌ی لولهیهکهوه هاورده ده‌کرێت که له دوو مانگی داهاتوودا ڕاکێشـانی ته‌واو ده‌بێت.
گوتیشی گازه‌که بۆ ویزگه‌ی کاره‌بای مه‌نسوریه له پارێزگای دیاله و هه‌ردوو ویزگه‌ی قودس و سه‌در له به‌غدا دابین ده‌کرێت، تاوه‌کو 2500 مێـگاوات کاره‌بای پـێ به‌رهه‌م بهێنرێت. گرێبه‌سته‌که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه مۆرکراوه.