دوشه‌ممه، هه‌رهه‌مو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 28 وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌کیه‌تی ئه‌ورپا له‌کۆبونه‌وه‌ی مانگانه‌یاندا ئه‌م بڕیاره‌یان دا.
ئه‌م بڕیاره له‌پاش گوشاری دیپڵۆماسی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل درا که هه‌ردوکیان حیزبوڵڵایان به ڕێکخراوێکی تێرۆریستی له‌قه‌ڵه‌م داوه.
ئه‌م ڕێکخراوه‌یه تاوانباره به‌ده‌ست هه‌بون له هێرشه بۆمبییه‌که‌ی ساڵی پار له هاوینه‌هه‌واری بورگس له بۆلغاریا ڕوویدا که له‌ئاکام 5 ئیسرائیلی و بۆلغاریه‌ک کوژران.
ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپایی ئاماژه‌یان به ڕۆڵی حیزبوڵڵا له سوریا داوه وه‌ک هۆکاری زیاتر بۆ ئه‌م بڕیاره.
سه‌رۆکی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هاوپێمانێتی نیشتیمانی سوریا دکتۆر عه‌بدولباست سه‌یدا ده‌ڵێت حیزبوڵڵا گرانی خۆی داوه‌ته سه‌ر بواری چه‌کداری و به ئاشکرایی له ته‌نیشت ڕژێم له‌سوریا بووه و له‌ناو لوبنانیش کاری سیاسی ده‌کات به‌ڵام ئه‌مڕۆکه ئه‌و کاره سیاسییه لایه‌نه له‌شکرییه‌که‌ی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات جابۆیه ئه‌و بڕیاره کاریگه‌ری خۆی ده‌بێت. ئه‌و ده‌ڵێت بۆیه هیواداره حیزبوڵڵا به‌خۆداچونه‌وه بکات وببێته به‌شێکی نۆرمال له کۆمه‌ڵگای سیاسی لوبنان و بکه‌وێته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی تری لوبنانی تا بتوانن ڕۆشی لوبنان چاره‌سه‌ر بکه‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و له‌سه‌ر ڕێبازی ئه‌مڕۆی به‌رده‌وام بمێنیته‌وه، لوبنان،سوریا و ناوچه‌که‌ش زیانی لێ ده‌بینێت.
له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا، دکتۆر عه‌بدولباست هه‌روه‌ها باسی هه‌ڵوێستی هاوپێمانێتی نیشتیمانی سوریا له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌کان ده‌کات که ده‌ڵێن په‌یه‌ده به‌نیازه به‌ڕیوه‌به‌راتییه‌ک بۆ ناوچه‌کوردنشینه‌کان ژیر ده‌سه‌ڵاتی هێزه کوردییه‌کان ڕابگه‌ینێت.