له ئاکامی دوو هێرشی جودا بۆ سه‌ر به‌ندیخانه‌ی ئه‌بو غرێب له ڕۆژئاوای به‌غدا و به‌ندیخانه‌ی تاجی له باکوری به‌غدا 68 که‌س کوژراون و برینداربوون، له‌وانه 25 کوژراو و 25 بریندار له زیندانیـیه‌کانن. هه‌روه‌ها 8 پاسه‌وانی به‌ندیخانه‌کان کوژراون و 14 ی دیکه برینداربوون.
له‌و په‌لاماره‌دا 4 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ته‌قێنراونه‌ته‌وه و 3 که‌سی خۆکوژیش خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه و زیاتر له 150 گولـله هاون و ئارپـیجی تیایدا به‌کارهاتوون و چه‌ندین بۆمبی چێنراویش ته‌قێنراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها باس له هه‌ڵاتنی ژماره‌یه‌ک زیندانیکراو ده‌کرێت، به‌ڵام هێشـتا ژماره‌ی ته‌واو ڕوون نیـیه. حاکم زامل ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت نزیکه‌ی 500 بۆ هه‌زار زیندانیکراو ئازادکراون، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی دیکه باس له هه‌ڵاتنی نزیکه‌ی 50 زیندانیکراو ده‌که‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه گوته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌غدا عه‌مید سه‌عه‌د مه‌عه‌ن له ڕاگه‌یاندنێـکدا گوتی هێزه ئاسایشیـیه‌کانی به پاڵپشـتی فڕۆکه‌کانی له‌شـکر توانیویانه شـکست به هێرشه‌که بهێنن و ئێسـتا کۆنترۆڵی ته‌واوی هه‌ردوو ناوچه‌که‌یان کردووه. گوتیشی هێزه‌کانی ئاسایش ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له تاجی و هه‌ردووکیان ته‌قێنراونه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانی لێ بکه‌وێته‌وه.
گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.