میسر ڕایگه‌یاند چاوێک به په‌یوه‌ندییه‌کانیدا ده‌خشێنێته‌وه له‌گه‌ڵ سوریا، که له کاتی حکومه‌ته‌که‌ی سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسیدا گرژی تێکه‌وتبوو.
وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی میسر نه‌بیل فه‌همی له ڕۆژی شه‌ممه‌دا ڕایگیاند که حکومه‌تی کاتیی هیچ مه‌به‌ستی هه‌ڵگیرسانی به وته‌کانی خۆی شه‌ڕی پیرۆزی له‌گه‌ڵ سوریادا نییه، به‌ڵام میسر پشتیوانی له گۆڕانکاری له وڵاته‌که‌دا ده‌کات.
هاوکات گوتیشی له‌کاتێکدا به پیوه‌ندییه‌کاندا ده‌چنه‌وه مانای ئه‌وه نییه له ئه‌نجامدا په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌ومان له‌گه‌ڵ سوریادا هه‌بێت.
شایانی باسه مانگی ڕابوردوو میسڕ باڵیۆزخانه‌ی خۆی له دیمه‌شق داخست و کۆنسۆڵخانه‌ی سوریاش له قاهیره داخرا و ڕاگه‌ێنرا به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی دوو ساڵه‌ی سوریا بووه. له ماوه‌ی ساڵێکی ده‌سه‌ڵاتیدا سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی داوای له سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د کرد ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بێت و هه‌روه‌ها داوای له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یش کرد که ناوچه‌ی دژه فڕین بسه‌پێنن به‌سه‌ر سوریادا.