سه‌رهه‌ڵداوانی کوردی تورکیا دوا ئاگاهییان به تورکیا داوه تا هه‌نگاوی کۆنکرێتی بنێت به‌شێوه‌یه‌ک وتووێژه‌کانی ئاشتی به‌ره‌و پێش به‌رێت.
ئه‌م وتووێژی ئاشتیانه به مه‌به‌ستی کۆتایی هێنانه به ده‌یان ساڵی ئه‌و قه‌یرانه‌ی له نێوان کورد و ئانکهرهدایه.
پارتی کرێکارانی کوردستان واته په‌که‌که له مانگی 3 دا ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یاند و له مانگی 5 یشدا ده‌ستی کرد به کشانه‌وه‌ی جه‌نگاوه‌ره‌کانی له خاکی تورکیادا وه‌ک به‌شێک له‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ ئاشتی ده‌درێن له تورکیادا.
له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی په‌که‌که‌دا هاتووه دوا ئاگاهی داوه به تورکیا تا له کورت ترین ماوه‌دا هه‌نگاوه کۆنکریتیه‌کانی خۆی بنێت به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رکردنێکی ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورد له وڵاته‌که‌دا.
له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا که ئاژانسی ده‌نگ و باسی فورات بڵاوی کردۆته‌وه ئاماژه به‌وه نه‌کراوه پارتی کرێکارانی کوردستان چی ده‌کات ئه‌گه‌ر هاتوو داواکاریه‌که‌ی جێبه‌جێنه‌کرا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌حمه‌د دهوڵهتئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا گوتی تورکیا هه‌موو ڕێوشوێنێکی پێویست ده‌گرێته به‌ر دژی هه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌ک بۆسه‌ر سنوره‌کانی.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک بوو بۆ سه‌رکردنی ئه‌و گولانه‌ی هاوکاتی شه‌ڕی جه‌نگاوه‌رانی کورد له‌گه‌ڵ چه‌کداره‌کانی سه‌رهه‌ڵداوانی سوریادا بۆ کۆنترۆڵکردنی شارۆچکه‌یه‌کی سه‌ره‌کی سوریا.
پارتی کرێکارانی کوردستان له ساڵی 1984 ه‌وه له شه‌ڕدایه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی تورکیا بۆ به‌ده‌ستهێنانی خودموختاری بۆ کورده‌کانی تورکیا. له‌و ده‌مه‌شه‌وه ده‌یان هه‌زار که‌س له شه‌ڕه‌کانی نێوان له‌شکری تورکیا و په‌که‌که‌دا کوژراون.