کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له بریتانیا ده‌ڵێت هێزه‌کانی پاراستنی گه‌لی کورد له سوریا ڕۆژی چوارشه‌ممه به ته‌واوی ده‌سـتیان گرت به‌سه‌ر شـارۆچکه‌ی سه‌ری کانی له‌سه‌ر سه‌رسنووری تورکیا.
کۆمه‌ڵه‌که گوتی له شه‌وی سێشه‌ممه‌وه شه‌ڕێـکی قورس له نێوان هێزه کوردیـیه‌کان و چه‌کدارانی جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌ی توندڕه‌و هه‌ڵگیرسا و له ئاکامدا 9 چه‌کداری ئیسلامی و 2 چه‌کداری کورد کوژراون.
به‌ڵام ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت هێشـتا ده‌روازه سـنووریـیه‌که‌ی شـارۆچکه‌که له ده‌سـتی جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره و کۆمه‌ڵه توندڕه‌وه‌کانی دیکه‌دایه و شه‌ڕ له ناوچه‌ی محه‌ته‌ی نزیـک ده‌روازه‌که به‌رده‌وامه.
پاشان گوتی زۆربه‌ی چه‌کداره ئیسلامیـیه‌کان بۆ ناوچه‌ی ته‌ل حلف و ئه‌سفه‌ر نه‌جاری باشوری ڕۆژئاوای شـارۆچکه‌که کشاونه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه شه‌ڕه‌که له‌وه‌وه ده‌سـتیپـێـکرد، کاتێـک ژماره‌یه‌ک چه‌کداری جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره شه‌وی سێشه‌ممه هێرشیان کردبووه سه‌ر ئۆتۆمبیلێـکی هێزه کوردیـیه‌کان که 3 چه‌کداری کوردی تیادا بووبوو و دووانیان ژن بوون. چه‌کداره پـیاوه‌که‌یان ده‌سـتگیرکرد، به‌ڵام دوو ژنه‌که توانیبوویان خۆیان ده‌ربازبکه‌ن.