وه‌ک به ده‌نگه‌وه چوون بۆ بانگه‌وازی (هاوپه‌یمانێتی بۆ پشتیوانی ڕه‌وایی) لایه‌نگرانی ئیسلامیه‌کان له وڵاتی میسر به‌رده‌وامن له خۆپیشاندان.
ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه له نزیکه‌ی 30 بزوتنه‌وه و پارتی سیاسی پێکهاتووه.
خۆپیشاندانه‌کانی ڕۆژی هه‌ینی هاوکات بووه له‌گه‌ڵ داوای پارتی ( نور ) ی سه‌له‌فی بۆ ئاشته‌وایی له وڵاته‌که‌دا.
هاوپه‌یمانێتی پشتیوانی ڕه‌وایی ده‌ڵێت شه‌ڕی ئاشتیانه‌ی بۆ به ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ڕاناوه‌ستێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حکومه‌تی نوێش پێکبهێنرێت.
دکتۆر عه‌بدولعه‌لیم موحه‌مه‌د، له نێوه‌ندی ئه‌هرام بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی بنکه له قاهیره ده‌ڵێت ده‌کرێت له ڕوانگه‌ی که‌سایه‌تی دکتۆر حازم ئه‌لببلاویه‌وه سه‌نگیی ئه‌م حکومه‌ته نوێیه‌ی میسر بزانرێت که یه‌کێک له ئه‌رکه سه‌ره‌کیه‌کانی بریتیه له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی قۆناغی گواستنه‌وه.
لایه‌نه ئیسلامیه‌کان سورن له‌سه‌ر به‌شداری نه‌کردن له‌م حکومه‌ته نوێیه‌دا و به حکومه‌تی کوده‌تا ناودێری ده‌که‌ن و وه‌ک ده‌ڵێن ئامێرێکی ده‌ستی سه‌رکرده له‌شکریه‌کانی میسره بۆ سه‌رکوتکردنی به‌هاکانی ئه‌و شۆڕشه‌ی حوسنی موباره‌کی له پاش سی ساڵ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی له ده‌سه‌ڵات لادا.
دکتۆر عه‌بدولعه‌لیم ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دایه به‌شدارینه‌کردنی ئیسلامیه‌کان کۆتایی قۆناغه‌که نییه و ده‌شڵێت ماوه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م حکومه‌ته کاتییه له ساڵێک تێناپه‌ڕێت و ده‌رفه‌تیش بۆ لایه‌نه ئیسلامیه‌کان کراوه‌یه بۆ تێکه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه نوێیه‌دا به‌ڵام به‌پێی بنه‌مای نوێ له‌وانه دوورخستنه‌وه‌ی چه‌ک و ڕێگه‌نه‌دان به توندوتیژی و قه‌ده‌غه‌کردنی ده‌سته و تاقمه میلیشیاییه‌کان.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر عه‌بدولعه‌لیم موحه‌مه‌د، له نێوه‌ندی ئه‌هرام بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژت به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: