Accessibility links

ئێران ڕه‌تی ده‌کاته‌وه‌ شوێنێـکی ناوکی به‌ نهێنی بنیادبنێت


ئێران ڕه‌تیکرده‌وه‌ شوێنێـک به‌ نهێنی بۆ به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌ی بنیاد ده‌نێت و ده‌ڵێت ئه‌و ئیدیعایانه‌ ڕاست نین.
عه‌باس عراقچی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕۆژی هه‌ینی له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ تاران گوتی ئه‌و هه‌واڵه‌ هیچ ڕاستیـیه‌کی نیـیه‌ و به‌ درۆی ده‌خه‌نه‌وه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی ئۆپـۆزسیۆنی ئێران ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، زانیاریـیان ده‌سـتکه‌وتووه‌ له‌ باره‌ی شوێنێـکی ناوکی ئێران که‌ به‌ نهێنی له‌ نزیک شـاری ده‌ماوه‌ندی باکوری پارێزگای تاران بنیاد ده‌نرێت.
XS
SM
MD
LG