ئه‌و کاته‌ی به‌هار له جیهانی عه‌ره‌بیدا ده‌ستی پێ‌کرد ، ئه‌و کاته‌ی شه‌پۆله‌کانی ئه‌م وه‌رزه نوێیه ده‌ستیان به جم و جۆڵ کرد، ته‌واوی خواسته‌کان بۆ هێنانه ئارای سیسته‌می نوێی سیاسی بوون به شێوه‌یه‌ک خه‌ونی وڵاتیانی هه‌ریه‌کێک له‌و وڵاتانه‌ی تیادا بێنه دی که به‌هار گرتبونیه‌وه.
دوابه‌دوای ئه‌زمونه‌کانی تونس و میسر و لیبیا و یه‌مه‌ن و ئێستاش وڵاتێکی وه‌ک سوریا ئه‌و به‌هاره عه‌ره‌بیه گۆڕا بۆ به‌هاری ئیسلامی.
شکستی لایه‌نه سیکیولاره‌کانی هه‌ر یه‌کێک له‌و وڵاتانه له فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کردندا ده‌رفه‌تی گه‌وره‌ی به لایه‌نه ئیسلامیه قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان به‌خشی تا به هێز و به شێوه‌یه‌کی ڕێکخراوه‌یی له نێوه‌نده‌کاندا خۆیان جێگیر بکه‌ن و کار بۆ هه‌ڵبژاردنیش بکه‌ن له‌سه‌ر بنچینه‌ی پره‌نسیپه دیموکراسیه‌کان.
ده‌نگێکی زۆریان هێنا و یه‌کلاکه‌ره‌وه بوون له پێکهێنانی حکومه‌ته‌کاندا، به‌ڵام هێنده‌ی نه‌برد ئه‌م فه‌رمانڕه‌وا تازانه که‌وتنه به‌ر شه‌پۆلی ناڕه‌زایی و ڕه‌خنه‌ی زبریشهوه. بۆچی؟
ئایا هه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه که ئه‌زموونی فه‌رمانڕه‌وایه‌تییان نه‌بووه؟ یان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له پره‌نسیپه دیموکراتیه‌کان و به‌کارهێنانی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاکه که‌سی و تاک لایه‌ن هۆکارن؟
ئه‌گه‌ر بۆ لایه‌نه سیکیولاره‌کان ده‌یان ساڵی خایاند تا بگوترێت له هه‌موو شتێکدا شکستیان هێنا له به‌ڕیوه‌بردنی وڵاته‌کانیاندا، ئایا ئه‌زموونی وڵاتی میسر پێمان ده‌ڵێت ته‌نها یه‌ک ساڵ به‌سه بۆ ده‌رکه‌وتنی دیوه ڕاسته‌قینه‌که‌ی ئیسلامی سیاسی که له ئیخوانه‌کانی وڵاته‌که‌دا و بزوتنه‌وه سه‌له‌فیه‌کاندا خۆی ده‌بینێته‌وه.
لادانی موحه‌مه‌د مورسی له ده‌سه‌ڵات، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت و پێکهێنانی حکومه‌تی کاتی ئه‌مانه ده‌چنه خانه‌ی داکۆکیکردن له دیموکراسی یان کوده‌تایه‌کی له‌شکری له وڵاتێک‌دا هه‌ر سێ سه‌رۆکه‌که‌ی پاش قۆناغی پادشایه‌تی میسر له سه‌رکرده باڵاکانی له‌شکری میسر بوون.
به ملیۆنان که‌س له مه‌یدانی ته‌حریر و مه‌یدانه‌کانی تریشدا کۆ ده‌بنه‌وه و داوای ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی مورسی ده‌که‌ن، له‌شکر ده‌داته پاڵیان، له به‌رامبه‌ریشدا ئیسلامیه‌کان و هاوسۆزه‌کانیان گرد ده‌بنه‌وه و هیچ یه‌کێک له دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌تی میسر ناداته پاڵیان.
ئه‌وه‌ی له میسر ڕوویدا شیانی دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌یه له وڵاته‌کانی تریشدا، هه‌ر بۆیه وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن ئیخوانه‌کان له هه‌ر جێیه‌ک بن پێویستیان به‌وه‌یه خۆیان نۆژه‌ن بکه‌نه‌وه و له‌سه‌ر پره‌نسیپی نوێی هاوچه‌رخانه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هزر و دید و بۆچونه‌کانی ئه‌وسای حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌نا و سه‌ید قوتب بکرێن و به‌پێی هه‌ل و مه‌رجی ئێستا دابڕێژرێنه‌وه.
له به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) به‌ڵێن ساڵح میواندارای هه‌ر یه‌ک له‌م دوو به‌ڕێزه ده‌کات:
عه‌بدولسه‌تار مه‌جید ، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی کۆمه‌ڵی ئیسلامی
به‌ختیار که‌ریم ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه: