ئاژانسی ده‌نگوباسی ڕه‌سمی سوریا سانا ڕاده‌گه‌یه‌نێت، حکومه‌تی سوریا دراوی خۆی ده‌کرێته‌وه و سزاکان بۆ سه‌ر کڕین و فرۆشتنی دراو له بازاری ڕه‌شدا زیاد ده‌کات، ئه‌مه‌ش له هه‌وڵێکدا بۆ ڕێگه‌گرتن له دابه‌زینی زیاتری نرخی دراوی سوریایی له به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریکایـیدا.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سوریا له کاتێکدایه نرخی دراوی سوریایی گه‌یشتووه‌ته نزمترین ئاست به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریکایی له‌و کاته‌وه‌ی 28 مانگ له‌مه‌وبه‌ر قه‌یرانی وڵاته‌که ده‌ستیپێکرد.
نرخی لیره‌ی سوری له یه‌که‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا گه‌یشته نزمترین ئاست. زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته ئه‌مساڵ زۆر سه‌خته بۆیان خوارک بکڕن به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌کان بازاڕه‌کاندا.
ئاژانسی ده‌نگوباسی ڕه‌سمی سوریا (سانا) ده‌ڵێت حکومه‌ت له ڕۆژی چوارشه‌ممه هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی په‌سه‌ند کرد‌و مامه‌ڵه‌ی به هه‌ر دراوێک جگه له لیره‌ی سوری قه‌ده‌غه‌کرد.
له هه‌مان یاسادا هه‌وڵ دراوه ڕێگا له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌کان له بازاڕدا بگیردرێت.
شایانی باسه بڕوا ده‌کرێت سوریا بۆ پشیوانی ئابوری پشتی به ئێران به‌ستبێت. به پێی ڕاپۆرتان ئێران ملیاره‌ها دۆلاری داوه به ڕژێمی ئه‌سه‌د له‌و کاته‌وه‌ی قه‌یرانی سوریا له مانگی
3 ی ساڵی 2011 وه ده‌ستیپێکرد.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا زیاتر له 93 هه‌زار که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ملیۆنان که‌سی تریش ئاواره بوون.
له مانگی 7 ی ساڵی ڕابردووه‌وه شاری حه‌له‌بی ناوه‌ندی بازرگانی سوریا ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕی کوشنده ده‌بێته‌وه.