Accessibility links

گه‌وره‌ پاسه‌وانێـکی سه‌رۆکی پاکسـتان ده‌کوژرێت


گه‌وره‌ پاسه‌وانی ئاسف عه‌لی زه‌رداری سه‌رۆکی پاکسـتان ڕۆژی چوراشه‌ممه‌ به‌ هێرشێـکی خۆکوژی له‌ شـاری که‌راچی کوژرا.
کاربه‌ده‌ستێـکی پـۆلیس به‌ ناوی ڕه‌جا عومه‌ر خه‌تاب گوتی بیلال شێخ پاسه‌وانی تایبه‌تی سه‌رۆک زه‌رداری به‌ هێرشی خۆکوژێـک کوژرا کاتێـک لای بازاڕێکه‌وه‌ وه‌سـتابوو. گوتیشی هه‌روه‌ها به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌که‌ 2 که‌سی دیکه‌ش کوژران و 11 که‌سیش برینداربوون.
گوته‌بێژێـک به‌ ناوی سه‌رۆکی پاکسـتان مه‌خابنی خۆی ده‌ربڕی و گوتی بیلال که‌سێـکی دڵسۆز بووه‌ و له‌ مێژه‌وه‌ ئه‌ندامی پارته‌که‌یان بووه‌.
XS
SM
MD
LG