سه‌رۆک وه‌زیری کاتی میسر حازم ئه‌لببلاوی ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌سـتیکرد به پـێـکهێنانی حکومه‌ته‌که‌ی. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێن به‌نیازه که‌سانی سه‌ر به ئیخوان ئه‌لموسلیمین و پارتی نوری سه‌له‌فیـیه‌کانیش له حکومه‌ته‌که‌دا دابنێت.
ڕێبه‌رانی کاتی میسر له ئێسـتادا به خێرایی کارده‌که‌ن بۆ گۆڕانکاری سیاسی له وڵاته‌که‌یاندا، له‌وانه هه‌نگاونان بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ی ده‌سـتور و سـازکردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و سه‌رۆکایه‌تی.
ئیخوان ئه‌لموسلیمین و سه‌له‌فیـیه‌کان به‌شێـکی گه‌وره‌ن له‌وانه‌ی له دژی ئه‌و گۆڕانکاریـیانه‌ی نێو وڵاته‌که‌یانن که چه‌ند ڕۆژێـک پاش لابردنی محه‌مه‌د مورسی له ده‌سه‌ڵات عه‌دلی مه‌نسور سه‌رۆکی کاتی ڕایگه‌یاند.
به‌ره‌ی ڕزگارکردنی نیشـتیمانی که کۆمه‌ڵی سه‌ره‌کی لیبراڵه‌کانه، ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی ئه‌و بۆ پـلانی پـێـکهێنانی حکومه‌ت ڕاوێژکاری پـێ‌نه‌کراوه و له‌گه‌ڵ هه‌ندێـک له خاڵه‌کانیدا نیـیه. هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌ی ناسراو به ته‌مه‌ڕود، واته بزوتنه‌وه‌ی یاخیبوون، ئه‌ویش ده‌ڵێت ڕاوێژکاری پـێ‌نه‌کراوه. هه‌ردوو کۆمه‌ڵه‌که پـێشـنیاری گۆڕانکاری له پـلانه‌که‌دا ده‌که‌ن.
هاوکات ئیخوانه‌کانیش ڕه‌تیانکرده‌وه به‌شـداری له حکومه‌ته کاتیـیه‌که‌دا بکه‌ن و ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ کوده‌تاچیـیه‌کاندا مامه‌ڵه ناکه‌ن و داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مورسی بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جێنێفه‌ر پـساکی ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی ئه‌مه‌ریکا له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ ئیخوانه‌کان تاوه‌کو هانیان بدات به‌شداری له گۆڕانکاریـیه‌که‌دا بکه‌ن. گوتیشی هه‌رچ هه‌نگاوێـک له میسر بنرێت ده‌بێت گشتگیربێت.