له‌شکر ڕه‌وشه نا جێگیره سیاسیه‌که‌ی وڵاتی میسری یه‌کلایی کرده‌وه و به بڕیاری دانانی سه‌رۆکی دادگای باڵای میسر کۆتایی به فه‌رمانڕه‌وایه‌تی موحه‌مه‌د مورسی هێنا.
عه‌مار عه‌لی حه‌سه‌ن، شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی بنکه له قاهیره ده‌ڵێت له‌شکری میسر هه‌میشه داکۆکی له ڕای زۆرینه‌ی خه‌ڵکی وڵاته‌که کردووه وه‌ک چۆن له ده‌می لادانی حوسنی موباره‌کدا له‌شکر هه‌ڵوێستی خۆی له هه‌ڵوێستی گه‌لی میسر جیا نه‌کرده‌وه.
عه‌مار عه‌لی ده‌ڵێت ئیخوانه‌کان له میسر ئاستی جه‌ماوه‌ریی و ڕه‌وایی و وێناکردنه پۆزه‌تیفه‌کانی خۆیان له ده‌ست داوه به‌هۆی هه‌ڵه کوشنده‌کانیانه‌وه به تایبه‌تیش کاتێک له دوا ساته‌کانی خۆیدا ده‌ستیکرد به تووندوتیژی ته‌نها بۆ ڕه‌واییدان به مانه‌وه‌ی خۆی.
ئه‌م شیکه‌ره‌وه سیاسیه میسریه ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دایه هه‌ڵبژاردنی نوێی وڵاته‌که‌ی گۆڕانکاری فه‌نده‌مێنتاڵی به دوای خۆیدا دێنێت به شێوه‌یه‌ک که هاوکێشه‌ی نوێی سیاسی به‌دوای خۆیدا دێنێت و ده‌شڵێت کاتێکیش هه‌ڵبژاردن کرا ئه‌وا ئیخوانه‌کان شکستێکی گه‌وره به خۆیانه‌وه ده‌بینن.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ عه‌مار عه‌لی حه‌سه‌ن شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌دایه: