له ماوه‌ی که‌متر له 12 کاژمێری ڕابردوو له شـاری موسڵ لایه‌نی که‌م 30 که‌س به‌هۆی چه‌ندین ڕووداوی ئاسایشی جیاوازه‌وه کوژراون یان برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌کی پـۆلیس ڕایگه‌یاند قوربانیـیانی ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیه‌که‌ی ئێواره‌ی دوێنێی گه‌ڕه‌کی موسه‌نای ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ بۆ 2 کوژراوی مه‌دنی و 12 بریندار به‌رزبووه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو خاڵێـکی پـشـکنینی سوپای عێراقی کردبووه ئامانج.
به ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تری خۆکوژی به ڕێـگه‌ی پشـتێنه‌یه‌کی بۆمبی له گه‌ڕه‌کی میسـاق شه‌وی ڕابردوو 2 سه‌ربازی عێراقی کوژران.
هاوکات ئێواره‌ی دوێنێ دوو هێرشی تری خۆکوژی و به ڕێگه‌ی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو که باره‌گایه‌کی عێراقیان له گه‌ڕه‌کی نور له ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ کردبووه ئامانج، که‌سێـکی سیڤیل کوژرا و 11 که‌سی دیکه برینداربوون.
درێژه‌ی ڕووداوه‌کان له ڕاپـۆرته ده‌نگیـیه‌که‌دایه