له دوای نزیکه‌ی ساڵ و نیوێك له حوکمڕانی، سه‌رۆکی میسری محه‌مه‌د مورسی له ده‌سه‌ڵات لابراو، له پاش به‌یانامه‌یه‌کی له‌شکری ئه‌نجومه‌نی باڵای له‌شکری ئه‌و وڵاته.
ئه‌م ڕوداوه سه‌رنجی چاودیران و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی زۆر ڕاکێشا نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که میسر وڵاتێکی بایه‌خداره له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا به‌ڵکو له سه‌ر ئه‌وه‌ی که یه‌که‌م جاره له میسردا ئیسلامی سیاسی حوکم بکات پاش ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕابردودا زۆرینه‌ی ده‌نگیان به‌ده‌ست هێنابوو.
ده‌سه‌ڵاتی ئیخوان موسلمین که له ساڵی 1928 دا دامزراون ، هێند چاره‌سه‌ری کێشه گه‌وره‌کانی میسری نه کرد‌و هه‌ندی له میسریـیه‌کان به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌شداری شۆڕشی ڕوخاندنی حوسنی موباره‌کیان کردبو ئه‌و پارته‌یان به دزینی شۆڕشه‌که له گه‌نجان تۆمه‌تبارکردبوو.
به‌ڕێز که‌مال ڕه‌ئوف به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای شار پرێس و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری شار، ده‌ڵێت هه‌ڵه‌کانی مورسی به‌و چاره‌نووسه‌ی گه‌یاند، و تاكڕه‌ووی ئایده‌لۆژی له‌لایه‌ن ئیخوانه‌وه به‌تایبه‌تی دوای تێپه‌ڕاندنی ده‌ستوری وڵات بوون به مایه‌ی ئاپۆڕای خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری گۆڕه‌پانی ته‌حریری قاهیره‌وه.
ناوبراو ده‌ڵێت ته‌نها زامن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی حوکمڕانی مه‌ده‌نی بۆ میسر ئه‌وه‌یه ئیسلامیـیه‌کان په‌نا بۆ توندوتیژی نه‌به‌ن.