Accessibility links

له‌شـکری میسر ماوی 48 کاژمێر به‌ سه‌رۆک مورسی و ئۆپـۆزسیۆن ده‌دات تاوه‌کو ڕێـبکه‌ون

  • VOA News

جه‌نه‌ڕاڵ عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی وه‌زیری به‌رگری میسر ئه‌مڕۆ ماوه‌ی 48 کاژمێری به‌ سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی و لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن دا به‌ ڕێـکه‌وتنێـک بگه‌ن تاوه‌کو وڵاته‌که‌ له‌م قه‌یرانه‌ی ئێسـتای ڕزگاری‌بکه‌ن.
ئه‌لسیسی ئه‌مه‌ی پاش ئه‌وه‌ ڕاگه‌یاند که‌ به لایه‌نی که‌م 16 که‌س له‌ توندوتیژیـیه‌کانی ئاکامی خۆپـیشـاندانه‌کاندا کوژران. ده‌ڵێت ئه‌گه‌ربێت و لایه‌نه‌ سیاسیـیه‌کان ڕێک‌نه‌که‌ون، ئه‌وا له‌شـکر نه‌خشه‌ی خۆی بۆ ئاینده‌ی میسر ده‌خاته‌ڕوو.
له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی ته‌ندروسـتی میسر ڕایگه‌یاند ژماره‌ی کوژراوانی ئاکامی هێرشه‌که‌ی سه‌ر باره‌گای ئیخوان ئه‌لموسلیمین له‌ قاهیره‌ گه‌یشـتووه‌ته‌ 12 که‌س پاش ئه‌وه‌ی 4 له‌ بریندانه‌کان گیانیان له‌ده‌سـتدا.
سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوانه‌ی میسر به‌ڵێن سـاڵح له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتێـکی ئاماده‌کردووه‌.
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:28 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG