وه‌ک چاوه‌ڕوانده‌کرا به سه‌دان هه‌زار میسری ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی وڵاته‌که‌یان بۆ داوای کۆتاییهێنان به ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی و سـازکردنی هه‌ڵبژاردنێـکی نوێ له وڵاته‌که‌یاندا.
ژماره‌یه‌ک له ڕابه‌رانی ئۆپـۆزسیۆن له پـێشه‌نگی ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ی قاهیره‌ی پایته‌ختدا بوون که کارتی سووریا‌ن بۆ سه‌رۆک مورسی به‌رزکردبووه‌وه، له‌وانه ئوسامه ئه‌لغه‌زالی حه‌رب، سه‌رۆکی پارتی به‌ره‌ی دیموکراتی.
حه‌رب ده‌ڵێت " ئه‌و گه‌له‌ی مورسی هێنایه سه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌ر ئه‌و گه‌له‌یه که ئه‌مڕۆ مورسی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لاده‌دات. گه‌ل ئه‌مڕۆ ڕای خۆی له هه‌موو مه‌یدانه‌کانی میسردا ده‌ربڕی و ئێسـتا ملیۆنان میسری ده‌ڵێن نا بۆ حکومه‌تی ئیخوانه‌کان نا بۆ حکومه‌تی محه‌مه‌د مورسی."
نه‌یارانی ئه‌م سه‌رۆکه نوێـیه‌ی میسر، ده‌ڵێن له‌و ڕۆژه‌وه‌ی ئه‌و هاتووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات ڕه‌وشی وڵاته‌که به‌ره‌و خراپـتر ڕۆیشـتووه و نه‌یتوانیوه هیچ کام له به‌ڵێنه‌کانی بۆ باشکردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵـکی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت.
ئیبراهیم عیسا، ڕۆژنامه‌وانی ناوداری میسر که ئه‌ویش له ڕیزی ڕابه‌رانی ئۆپـۆزسیۆندا بوو، گوتی حوکمی سه‌رۆک مورسی کۆتایی پـێهات.
ده‌ڵێت" گه‌ل به ته‌واوی ئه‌مڕۆ قسه‌ی خۆی کرد و شه‌رعیـیه‌تی شۆڕش کۆتایی به حوکمی محه‌مه‌د مورسی هێنا، بۆیه ئێسـتا چیتر سه‌رۆکێـک نیـیه به ناوی محه‌مه‌د مورسی."
ئه‌م هاوڵاتیـیه میسریـیهش که له ڕێگه‌ی تۆڕی کۆمه‌ڵاتی پاڵتاکه‌وه بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا قسه‌ی کرد، گوتی سه‌رۆک مورسی هه‌تا ئێسـتا هیچی نه‌کردووه و هیچیشی به ئه‌نجام نه‌گه‌یاندووه، به‌ڵکو خۆی و گرووپه‌که‌ی ئیخوانی ئه‌لموسلیمین وڵاته‌که‌یان وێرانکرد و له ڕێـگه‌ی نه‌هێشـتنی گهشتوگوزاریـیهوه هه‌ره‌سیان به ئابوریـیه‌که‌ی هێنا و ئێسـتا ئازادیـیه‌کان بهرتهسـک ده‌که‌نه‌وه و ڕۆژنامه‌وانان ده‌سـتگیرده‌که‌ن و که‌ناڵه ته‌له‌فیزیۆنیـیه‌کانی نه‌یارانیان داده‌خه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌وڵیش ده‌ده‌ن کۆمه‌ڵگای میسری بگۆڕن."
به‌ڵام لایه‌نگرانی سه‌رۆک مورسی که ئه‌وانیش له ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی قاهیره ڕژابوونه سه‌ر شه‌قامه‌کان، گوتیان ئه‌و ناڕه‌زایـیانه‌ی ئه‌مڕۆ له به‌رامبه‌ر مورسیدا هه‌ن، له لایه‌ن که‌سـانی سه‌ر به ڕژێمی پـێشـووهوهیه و ئه‌و که‌سانه‌شی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانیان به‌هۆی سیته‌می نوێـی وڵاته‌که‌وه که‌تووه‌ته‌وه به‌ر مه‌ترسـیـیه‌وه.
محه‌مه‌د عومه‌ر لایه‌نگرێـکی سه‌رۆکی میسره پـشتیوانی خۆی بۆ محه‌مه‌د مورسی ده‌رده‌بڕێت.
ده‌ڵێت " په‌یامی یه‌که‌مم بۆ سه‌رکۆمار، ئه‌وه‌یه پـێی ده‌ڵێم به‌رده‌وام بـبه و هه‌موومان له پشتت ده‌بین." پاشـان ده‌ڵێت ئه‌مه یه‌که‌م جاره له مێژووی میسردا سه‌رۆکێـک به هه‌ڵبژاردنێـکی پاکوبێگه‌رد بێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، بۆیه ئێمه ئێـستا هاتووین پـشـتیوانی له شه‌رعیـیه‌تی ده‌که‌ین.
هه‌رچه‌نده ئیخوانه‌کان له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئیسلامیـیه‌کانی دیکه‌دا، خۆیان به زۆرینه‌ی وڵاته‌که داده‌نێن، به‌ڵام نایشارنه‌وه که مه‌ترسیان هه‌یه محه‌مه‌د مورسی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێت.
مسته‌فا فه‌تحی که لایه‌نگرێـکی دیکه‌ی محه‌مه‌د مورسیـیه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر خودا هه‌ندێـک له خه‌ونه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی هێنانه دی و دکتۆر مورسی لاچوو و سه‌رۆکێـکی دیکه‌یان هێنا، ئه‌وا ئه‌و ملیۆنان که‌سه‌ی به دوایانه‌وه‌ن بێ ده‌نگ نابن و یه‌نه‌وه سه‌رشه‌قامه‌کان، وه به‌وه‌ش وڵاته‌که ده‌که‌وێته نێو بازنه‌یه‌کی داخراوه‌وه و کۆتایی پـێنایه‌ت."
میسریـیهکی دیکه که پـشـتیوانی له لایه‌نه ئیسلامیـیه‌کان ده‌کات به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت ئه‌و محه‌مه‌د مورسی ناناسێت، به‌ڵام ده‌نگی خۆی پـێداوه، چونکه هه‌ر که‌سێـکی ئیسلامی بێت ئه‌و پشـتگیری ده‌کات.
ده‌ڵێت ئه‌و له‌به‌ر ئه‌وه ده‌نگی به محه‌مه‌د مورسی داوه که سه‌ر به ئیخوان ئه‌لموسلیمینه و ئیخوان موسلیمینیش 82 سـاڵه خه‌باتیان له نێو ئۆپـۆزسیۆندا کردووه و مێژووی خۆیان هه‌یه و له سـاڵی 1948 یه‌که‌م که‌س بوون چوون بۆ شه‌ڕی فه‌ڵه‌سـتین و له شه‌ڕی سـاڵی 1967 یشـدا سێ به‌شی شهڕهکهران ئه‌وان بوون. پاشـان ده‌ڵێت محه‌مه‌د مورسی سمبوڵی ڕه‌وتی ئیسلامیـیه و ئه‌گه‌ربێت و بکه‌وێت، ئه‌وا ڕه‌وتی ئیسلامی بۆ 20 سـاڵی دیکه هه‌ڵناسێته‌وه.
له‌گه‌ڵ زیابوونی گرژیـیه‌کانی نێوان لایه‌نه ناکۆکه‌کانی میسر و بوونی لایه‌نگرانیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندا، مه‌ترسی ڕوودانی پـێـکدادانی خوێناوی گه‌وره له ئارادایه، به شێوه‌یه‌ک هێزه‌کانی پـۆلیس نه‌توانن ڕایبگرن.
توێژه‌ری سیاسی مالیک عه‌ونی ده‌ڵێت ئه‌وه ڕووبدات له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رۆک مورسیدا نابێت.
ده‌ڵێت " له حاڵه‌تێـکدا ئه‌گه‌ر گه‌یشته ئه‌وه‌ی پـێـکدادانی خوێناوی به‌رفراون له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی میسریدا ڕوویاندا، ئه‌وا ده‌بێته خاڵی کۆتایی له شه‌رعیـیه‌تی ئه‌م ڕژێمه‌ی ئێسـتادا."
عیماد غالی که ئه‌ویش توێژهرێـکی سیاسیـیه له میسر، چه‌ند سیناریۆیه‌ک بۆ ڕه‌وشی ئێسـتای وڵاته‌که‌ی پـێشـبینی ده‌کات.
ده‌ڵێت سیناریۆی یه‌که‌م ڕه‌نگه توندوتیژی زیابکات و بۆ ماوه‌یه‌کی دورودرێژ به‌رده‌وام بـبێت، یان له پاش یه‌کدوو ڕۆژ هه‌موو لایه‌نه‌کان پـێـکه‌وه داده‌نیشن و به ڕێـکه‌وتنێـک ده‌گه‌ن، یانیش ئه‌وه‌تا توندوتیژی به شێوه‌یه‌کی خێرا و چڕوپـڕ ڕووده‌دات و پاشـان له‌شـکر دێت ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته‌وه‌ده‌ست. ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م جاره له‌شـکر بێته‌وه، ئه‌وا لاچوونی زۆر سه‌خت ده‌بێت.
ژه‌نه‌ڕاڵ سامح سه‌یف ئهلیهزهل (اللوا‌ء سامح سيف اليزل) ، که شیکه‌ره‌وه‌ی له‌شـکری و سه‌رۆکی سه‌نته‌ری کۆماری بۆ توێژینه‌وه ستراتیژیـیهکانه له میسر، هه‌ره‌چه‌نده چه‌خت ده‌کاته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی میسر جارێـکی دیکه ناچێته‌وه ژێر ده‌سـتی ئه‌فسه‌رێـکی له‌شـکریـیه‌وه، به‌ڵام ئاگاهی ده‌دات هه‌رچ کاتێـک له‌شکر به پـێویسـتی بزانێت، ئه‌وا وڵاته‌که کۆنتڕۆڵ ده‌کاته‌وه.
ئه‌م ژه‌نه‌ڕاڵه‌ی میسر ده‌ڵێت له‌شـکر ڕێبازی خۆی هه‌یه، یه‌که‌م دهسـتوهراناداته ژیانی سیاسی له وڵاته‌که. دووه‌م حوکمڕانی ناکاته‌وه و چیتر ئه‌نجومه‌نێـکی باڵای هێزه چه‌کداره‌کان بۆ حوکمڕانی وڵاته‌که نابێته‌وه. سێـیه‌م پاراستنی میسریـیه‌کان له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک، واته ئه‌گه‌ر خۆپـیشـاندان و پـێـکدادانه‌کانی ئێسـتا هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر شوێنه ستراتیژیـیه‌کانی وڵاته‌که دروسـتبکه‌ن، وه‌کو فڕۆکه‌خانه‌کان و که‌ناڵی سوێس وشوێنه‌کانی دیکه‌ی له‌م جۆره، ئه‌وا له‌شـکر به کاری خۆی هه‌ڵده‌سـتێت.