شه‌ڕه‌کانی شاری عاموده له کوردستانی سوریا نیگه‌رانیه‌کانی هه‌ڵایسانی شه‌ڕی ناوخۆی نێوان لایه‌نه‌کانی کوردی سوریای زۆر کردووه.
ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا له ڕاگه‌یاندنێکیدا دژی به‌کارهێنانی چه‌ک وه‌ستاوه‌ته‌وه به‌رامبه‌ر به یه‌کتر و داوای پاراستنی ئارامی و پشوو درێژی کردوه له هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانی کورد له سوریادا.
شه‌لال گه‌دۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌ن چیی له توانادا بێت ده‌یکات بۆ ڕێگه‌گرتن له هه‌ڵایسانی شه‌ڕی ناوخۆ له کوردستانی سوریادا و ده‌شڵێت هێشتاش تورکیا هه‌ڵوێستێکی باشی نییه به‌رامبه‌ر کوردی سوریا.
به‌ڕێز گه‌دۆ ته‌نها چاره‌سه‌ریش به جێبه‌جێکردنی ڕێکه‌وتنه‌کانی نێوان لایه‌نه‌کان ده‌زانێت، به تایبه‌تیش ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی له هه‌ولێر مۆرکراوه و ده‌شڵێت ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا که‌وتۆته فشار خستنه سه‌ر لایه‌نه‌کانی کوردی سوریا و خه‌ریکه ڕه‌وشه‌که کۆنترۆڵ ده‌کرێت و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌شێت هه‌واڵی خۆش ببیسترێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: