زیاتر له 22 ملیۆن میسری داخوازنامه‌یه‌کیان واژو کردووه داوا ده‌که‌ن سه‌رۆکی ئیسلامی وڵات ده‌ست له کار بکێشیته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌پێی گرۆپی گه‌نجان به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵمه‌تی واژو کۆکردنه‌وه‌یه له ئێواره‌شه‌وی خۆنیشاندانی به‌رنامه‌داندراو به ئامانجی ناچارکردنی سه‌رۆک مۆرسی ده‌ست له کاربکێشیته‌وه.
خۆنیشاندانی به‌رنامه‌ی بۆ داندراوه ئه‌و ده‌سته‌به‌ندییه له ناو میسر هه‌یه زه‌ق ده‌کاته‌وه که له‌وه‌تای مورسی ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست سه‌ری هه‌ڵداوه، سه‌رۆک و هاوپه‌یمانه‌ئیسلامیه‌کانی له یه‌ک لاو علمانیه‌کان، لیبراله‌کان، موسوڵمان و مه‌سیحیه میانه‌ڕۆکان له لای تر.
بزوتنه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵداوان ده‌ڵێت داخوازنامهکهیان گه‌واهیه به‌سه‌ر ئه‌و ناڕه‌زایه‌تی زۆره‌ی به‌دژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مورسی له ئارادایه و ئه‌م ده‌رفه‌ته به‌کاردێنن تا به ملیۆنان که‌س یه‌کشه‌ممه خۆنیشاندان بکه‌ن و داوای له‌سه‌رکار ڕۆیشتنی سه‌رۆک بکه‌ن.
محه‌ممه‌د به‌در یه‌کێک له ڕێبه‌رانی ناڕازییان ده‌ڵێت کۆی 22،134،460 میسری واژوی داخوازنامهکهیان کردووه و داوای ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی مۆرسی ده‌که‌ن. ئه‌و نێ گوت ئایا لایه‌نێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌نگه‌کانیان ژماردووه یان نا.
لایه‌نگرانی مۆرسی ده‌ڵێن گۆمانیان له ڕاستی و دروستی ده‌نگه‌کانی شه‌ممه‌دا هه‌یه. ئه‌حمه‌د سێف ئیسلام حه‌سه‌ن به‌ننا ئه‌ندامی ئیخوان ئه‌لموسلمین به ئاژانسی ده‌نگو باسی ئه‌سۆشیتدپرێسی گوت" چۆن ئیمه باوه‌ڕ به‌م داخوازنا‌مه‌یه بکه‌ین؟" ئه‌و گوتیشی" کێ زه‌مانه‌تی ئه‌وه ده‌کات ئه‌و که‌سانه‌ی واژۆکه‌یان کردووه پاره‌یان له‌بڕی واژوکه وه‌رنه‌گرتووه."
ئه‌گه‌ر بێت‌و ڕاست بێت، کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مو واژویه گورزێکی سیمبۆلیکه به ڕه‌وایی مۆرسی بکه‌وێت.
میسر له ناو قه‌یرانی سیاسی دابوه له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردو له‌وه‌تای سه‌رهه‌ڵدانی بو به مایه‌ی له‌سه‌ر کار ڕۆیشتنی سه‌رۆکی تاکرۆ حۆسنی مۆباره‌ک، به‌ڵام ئه‌و خۆنیشاندانانه‌ی داندراون یه‌کشه‌ممه ده‌ست پێ بکرێن وێ ده‌چێت گه‌وره‌ترین بن و هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه خوێناوی ترین بن.
ئۆپۆزسیۆن داوای ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی مۆرسی ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌وشه‌رعییه‌ت و ڕه‌وایی له‌ده‌ست داوه به‌هۆی ژماره‌یه‌ک هه‌نگاوی خه‌راپ و ڕێبازی تاکڕه‌وانه‌ی ناوینه. ئه‌وان داوا ده‌که‌ن شه‌ش مانگ پاش له‌سه‌ر کار ڕۆیشتنی ده‌بێت هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه بچن.