وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری له نێوان ئوردن و ئیسرائیل‌دا دێت و ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌سـتی بوژاندنه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کاندا.
جان کێری ئه‌مڕۆ هه‌ینی له عه‌مـمانی پایته‌ختی ئوردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان مه‌حمود عه‌باس کۆبووه‌وه و پاشـان به خێرایی به‌ره‌و ئۆرشه‌لیم گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جارێـکی دیکه له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌تانیاهو سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل کۆبـبێته‌وه.
جان کێری ده‌ڵێت ئه‌و واده‌یه‌کی کۆتایی بۆ ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کان دانانێت، به‌ڵام ئاگاهی ده‌دات له‌وه‌ی هه‌ر دواکهوتنێـک ڕووبدات، بواری زیاتر بۆ که‌سانێـک ده‌ڕه‌خسێت که نایانه‌وێت وتووێژی ئاشـتی ڕووبده‌ن.
حه‌ماس که ده‌سه‌ڵاتی غه‌ززه‌ی به‌ده‌سـته‌وه‌یه، ڕۆژی هه‌ینی داوای له سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینی کرد دانوسـتاندن ڕه‌تبکاته‌وه.
ئیسماعیل هه‌نیـیه ڕابه‌ری حه‌ماس به مه‌حمود عه‌باس گوت " جارێـکی دیکه خۆت مه‌خه‌ره‌وه داوی وتووێژه‌کان."