له 28/6/1987 فڕۆکه‌کانی له‌شکه‌ری عێراقی و ڕژیمی سه‌دام حوسه‌ێن پێش ئه‌وه‌ێ بۆمبارانی شاری هه‌ڵبجه بکه‌ن شاری سه‌رده‌شت له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان شیمیا باران کرد و زیانێکی زۆری لێکه‌وته‌وه.
عه‌لی خزری هونه‌رمه‌ند و یه‌کێک له هاوڵاتیانی ئه‌و شاره له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت" من ئه‌و ده‌م مناڵێکی نۆ ساڵ یان ده ساڵانه دهبۆم و یه‌کم هه‌فته له یه‌کمین مانگی هاوێنی ساڵی 66 هیجری دا بوو که فرۆکه‌کانی سه‌دام حوسه‌ێن هاتنه سه‌ر شاری سه‌رده‌شت و سه‌رده‌شتیان بۆمبارانی کیمیایی کرد، کاک عه‌لی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵی فرۆکه‌کان حه‌ۆت بۆمبیان هاویشت، چوار له‌سه‌ر ناوه‌ندی شاری سه‌رده‌شت که‌وت وه سێش له سه‌ر گوند و ده‌وروبه‌ره‌کانی و ده‌شڵێت سه‌ێر ئه‌وه‌یه پادگانێکی زۆر گه‌وره له ناو شاره‌که‌دا بوو له کاتێکدا زیان به‌ر هاوڵاتیان که‌وت هیچ زیانێک بگره سه‌ربازێکیش له‌وان نه‌کوژرا.کاک عه‌لی ڕه‌خنه له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌گرێت که ئه‌گه‌ر به بێ خه‌یاڵی نهگوزرابان، ئه‌گه‌ر لێپرسینه‌وه‌یه‌ک هه‌بوایه له‌و رووداوه به هیچ جۆرێک له‌وانه‌یه رووداوه‌کانی هه‌ڵبجه، سهرپوڵی زه‌هاو و شنۆ و شاره کوردیه‌کانی تر دووپات نه ده‌بوه‌وه".