نیڵسن ماندیلا سه‌رۆک کۆماری پێشین و رێبه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئازادی خوازی باشوری ئه‌فریکا و سمبوڵی ئازادی له جیهان له دیدارێکدا له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ تاکه کوردێک باس له ئازادی کورد و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌کات.
کاک ووریا قه‌ره‌داغی به‌رێوه‌به‌ری ههریمیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ ئاسیاێ ناوه‌ڕاست به هۆێ پۆسته‌که‌یه‌وه ئه‌و ههلهێ بۆ ڕه‌خسابوو چه‌ند جارێک چاوی به ماندیلا بکه‌وێت، له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ بهشیب کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت"من یه‌کمین جار له ساڵی 1994 نیڵسن ماندیلام بێنی پاش به‌شداریکردنم وه‌کو چاو‌دێر له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماریدا، که پاش کۆتایی هاتنی هه‌ڵبژاردنه‌کان له لایه‌ن ماندیلاوه بانگهێشت کراین و یه‌کم جارم بوو که نیڵسن ماندیلام بینی، که‌سێک بوو که ئه‌توانم بڵێم وه‌کو نێوه‌ی دونیا بوو ئه‌و زه‌مانه که ئێمه بینیمان که پاش 27 ساڵ له زیندان تازه ئازاد کرابوو و تازه له‌گه‌ڵ میللهتهکهێ یه‌کده‌گرێته‌وه، که‌سایه‌تیه‌کی زۆر لێهاتوو خۆشه‌وێست و ئارام بوو، زۆر له‌سه‌ر خۆ بوو، زۆر لێبوردوو بوو، هێڕشی نه‌ده‌برده سه‌ر که‌س و به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو که‌سێکی به چاوێکی باشه‌وه ته‌ماشا ده‌کرد، هه‌ر له‌و کاته‌وه زانیم که ئه‌م مرۆڤه به مێشکی قسه ده‌کات و که‌سێکه باشوری ئه‌فریکا به‌ره‌و باشی ده‌بات به پێچه‌وانه‌ی زۆر که‌سان. کاک ووریا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ماندیلا ووتی من کورد ئه‌ناسم میلله‌تێکی زۆر به توانان و میلله‌تی کورد ڕۆژێک له ڕۆژان ده‌گاته ئامانجی خۆێ، ڕه‌نگه من و تۆ ئه‌و ئامانجه نه‌بینین به‌ڵام نه‌وه‌ێ ئاێنده ئه‌و ئامانجه ئه‌بێنی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیش ئه‌بێنی، ئێوه میلله‌تێکن نامرن".