نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان په‌یمانی پشتیوانی کردنی سۆماڵیای داوه پاش ئه‌و هێرشه خوێناویه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه کرایه سه‌ر ئۆفیسه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له پایته‌ختی سۆماڵیا.
له‌و هێرشه‌دا که توندڕه‌وانی ئه‌لشه‌باب کردیان بۆمب و چه‌کی تریشی تیادا به‌کارهێنرابوو به‌لانی که‌م 21 که‌س کوژران و حه‌وت که‌س له کوژراوه‌کان له توندڕه‌وان بوون.
له لێدوانێکدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له بێژینگ بان کی موون سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتوویه‌تی ڕێکخراوه‌که‌ی هه‌رگیز به‌هۆی ئه‌و جۆره هێرشه قێزه‌ونانه‌ی تێرۆریستانه‌وه له ڕێبازی خۆی لانادات. وه ده‌شڵێت نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان یارمه‌تی حکومه‌ت و گه‌لی سۆماڵیاش ده‌دات بۆ هێنانه ئارای سه‌قامگیری سیاسی و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی وڵاته‌که و هه‌روه‌هاش پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ.
له لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئه‌و هێرشانه‌ی تێرۆریستان نابنه مایه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی پشتیوانی کردنی قۆناغی گواستنه‌وه‌ی سۆماڵیا به‌ره‌و ئاشتی و ئارامی.