ئه‌مڕۆ به فه‌رمی ئۆفیسی تاڵیبان له دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر کرایه‌وه به ئاماده‌بوونی عه‌لی بن فه‌هه‌د ئه‌لهاجری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر.
هاوکات کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی بۆ محه‌مه‌د نه‌عیم گوته‌بێژی تاڵیبان و فه‌هه‌د ئه‌لهاجری سـازکرا.
نوێنه‌ره‌که‌ی تاڵیبان سوپاسی قه‌ته‌ری کرد که ڕێگه‌ی پـێداون ئه‌و ئۆفیسه بکه‌نه‌وه و گوتی ئه‌و ئۆفیسه بۆ وتووێژ و له یه‌ک تێگه‌یشتنه له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهاندا و بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێـکخراوه حکومی و ناحکومیـیه‌کانی وه‌کو نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان. هه‌روه‌ها بۆ هه‌وڵی سیاسی ئاشـتیانه به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێـکی ئیسلامی له ئه‌فغانسـتاندا.
لای خۆیه‌وه یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر گوتی ڕه‌زامه‌ندی قه‌ته‌ر بۆ کردنه‌وه‌ی ئۆفیسه‌که له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌یه که کێشه‌کان به وتووێژ و دانوسـتاند چاره‌سه‌ربکرێن و ئاشتی له جیهاندا به‌رقه‌راربێت. گوتیشی ئۆفیسه‌که هیچ چالاکیـیه‌کی نابێت به پـێچه‌وانه‌ی یاساکانی قه‌ته‌ر و نێوده‌وڵه‌تی.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکاش ده‌ڵێن کردنه‌وه‌ی ئه‌م ئۆفیسه هه‌نگاوی یه‌که‌مه له ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌فغانسـتان بۆ کۆتایی‌هێنانی ته‌واوی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان تاڵیبان و ئه‌لقاعیده. گوتیشیان چه‌ند ڕۆژێـکی دیکه نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا به فه‌رمی له‌و ئۆفیسه‌دا له‌گه‌ڵ تاڵیباندا کۆده‌بنه‌وه.
ئه‌مه‌ریکا سووره که تاڵیبان په‌یوه‌ندیـیه‌کانی به قاعیده‌وه نه‌هێڵێت و توندوتیژی ڕابگرێت و پاشـان به ده‌سـتوری ئه‌فغانسـتان قایلبێت، له‌وانه بڕگه‌کانی باس له مافی ژنان و که‌مینه‌کان ده‌که‌ن.