Accessibility links

30 که‌س له‌ عێڕاق کوژراون به‌هۆی توندوتیژی و ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبێل


به‌هۆی توندوتیژی و ته‌قاندنه‌وه‌ی تۆتۆمۆبێلی بۆمبڕێژکراو له سه‌رتانسه‌ری باشوری عێڕاق و به‌ هۆی ته‌قه‌کردن له‌ باکوری وڵات به‌لانی که‌م 30 که‌س کوژراون و به‌ ده‌یان که‌سی تریش بریندار بون.
ته‌قینه‌وه‌کانی یه‌کشه‌ممه‌ زۆربه‌ی ناوچه‌کانی زۆربه‌ شیعه‌نشینی باشوریان کرده‌ ئامانج.
پۆلیس ده‌ڵێت به‌هۆی هێڕشێکی تۆتۆمۆبێلی بۆمبڕێژکراو له‌ بازاڕێکی سه‌رئاوه‌ڵا له‌شاری پیرۆزی شیعه‌کان له‌ نه‌جه‌ف به‌ڵانی که‌م 7که‌س کوژران.
به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی جوته‌ بۆمبێک له‌ شاری به‌سره‌ له‌ باشور 6که‌س کوژران؛ له‌ ئاکام ته‌قینه‌وه‌ی تۆتۆمۆبێلی بۆمبڕێژکراوی تر له‌ ناسریه‌،مه‌حمودیه‌،حیله‌، وکوت به‌لانی که‌م 5که‌س کوژران.
له‌ شاری موسڵ له‌ باکور، کاربه‌ده‌ستان گوتیان چه‌کداران به‌ که‌می 4 ئه‌فسه‌ری پۆلیسیان کوشت له‌ کاتی ته‌قه‌کردنێکی له‌ خاڵێکی پشکنین ڕوویدا.
که‌س به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌کانی نه‌گرتۆته‌ ئه‌ستۆ.
XS
SM
MD
LG