دکتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران‌دا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. به پێی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران به‌ڕێر ڕۆحانی توانی به زۆرینه‌یه‌کی ته‌واو له خولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردندا که له ڕۆژی هه‌ینی به‌ڕ‌ێوه‌چوو سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر 5 به‌ربژاره‌که‌ی تر به‌ده‌ست هێنا که بریتی بوون له محه‌مه‌د باقر قالیباف، موحسن ڕه‌زایی، سه‌عید جه‌لیلی، عه‌لی ئه‌کبه‌ر ولایه‌تی و محه‌مه‌د غه‌ره‌زی.
کۆمه‌ڵناس دکتۆر خالید ته‌وه‌کولی باس له هۆکاره‌کانی بردنه‌وه‌ی ڕۆحانی ده‌کات و ده‌ڵێت یه‌کێک له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کان ئه‌وه بووه سه‌رۆکه‌کانی پێشوو هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی و محه‌مه‌د خاتمی پشتیوانیان لێده‌کرد. هاوکات ده‌شڵێت ڕوحانی له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه قسه‌ی ده‌کرد که ئه‌زمونی هه‌یه‌و ده‌توانێت له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا په‌یوه‌ندی دروست بکات و گۆڕانکاری له باری ئێران‌دا بێنێته دی.
به پێی ده‌نگوباسان کورده‌کانی ئێرانیش له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شدارییه‌کی زۆریان هه‌بووه ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پارته ئۆپۆزسیۆنه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بایکۆتی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یان کردبوو.
دکتۆر ته‌وه‌کولی له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا، که موعته‌به‌ر شێروانی له‌گه‌ڵیدا سازی داوه، ده‌ڵێت " حزبه کوردییه‌کان خوێندنه‌وه‌ی تازه‌یان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان نییه". هاوکات ده‌شڵێت خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ هه‌مو هه‌ڵبژاردنه‌کان هاوشێوه‌ی یه‌ک بووه به‌ڵام ده‌بێت بزانن که هه‌ڵبژاردنه‌کان جیاوازن.