وه‌زیری ناوخۆی ئێران مسته‌فا محه‌مه‌د نه‌جار ڕایگه‌یاند حه‌سه‌ن ڕۆحانی به زۆرینه‌یه‌کی ته‌واو له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێرندا سه‌رکه‌وتنی به ده‌ست هێناوه.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی 18 ملیۆن و 613 هه‌زار و 329 ده‌نگی له کۆی 36 ملیۆن و 704 هه‌زار و 156 ده‌نگ به‌ده‌ست هێناوه که ده‌کاته نزیکه‌ی له سه‌دا 72 ی ده‌نگه‌کان.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی له ساڵی 1948ی زاینی له شاری سورخه له ستانی سمنان له دایک بووه. له ئێستادا نوێنه‌ری خه‌ڵکی تارانه له ڕێکخراوی "مه‌جلیسی خبرگان" هه‌روه‌ها سه‌رۆکی ناوه‌ندی توێژینه‌وه ستراتیژییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ده‌ستنیشان کردنی به‌رژه‌وه‌ندی حکومه‌ته.
ڕۆحانی له ڕابوردوودا چه‌ندین پۆستی باڵای هه‌بووه له ناویاندا جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران بوو له خولی چواره‌م و پێنجه‌مدا و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای نیشتیمانش بووه. سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وتووێژکا‌رانی ناو‌کی ئێرانیش بووه له گفتوگۆکانی ئێران‌دا له‌گه‌ڵ سێ وڵاتی ڕۆژئاوایی ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا.
ڕۆحانی میانه‌ڕه‌وه‌و نزیکه له ڕیفۆرمخوازه‌کانه‌وه و سه‌رۆکی پێوشوو محه‌مه‌د خاتمی و عه‌لی ئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی پشتیوانیان لێده‌کرد. پاش ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د ڕه‌زا عارف که کانددێکی دیکه‌ی میانه‌ڕه‌و بوو له پێشه‌بڕکێکه‌دا ده‌رچوو ڕوحانی توانی ببێته تاکه نوێنه‌ری ڕیفۆرمخوازه‌کان و (ئوسولگه‌رای میانه‌ڕه‌وه‌کان). دروشمی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی حه‌سه‌نی ڕۆحانی " ده‌وڵه‌تی ژیری و هیوا" بوو.
له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌که‌یدا به‌ڵێنی به ده‌نگده‌ران دا هه‌نگاو به‌ره‌و که‌مکردنه‌وه‌ی سزا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بنێت که کاریان کردووه‌ته سه‌ر ئابوری وڵاته.