به پێی ئه‌نجامه به‌رییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران به‌ربژاری میانه‌ڕه‌و حه‌سه‌ن ڕۆحانی که ڕیفۆرمخوازه‌کانیش پشتیوان لێده‌که‌ن به جیاوازییه‌کی زۆر له پێش پێنج کاندیداکه‌ی دیکه‌دایه.
تا ئێستا 32 ملیۆن و 189هه‌زارو 621ده‌نگ ژمێردراوه. ڕۆحانی 16 ملیۆن و 413 هه‌زار و 281 ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه. ده‌نگی دووه‌میش بۆ شاره‌وانی تاران محه‌مه‌د باقر قالیبافه که 5ملیۆن و 73 هه‌زارو 652 ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه.
تا ئێستا ڕوون نییه ئه‌نجامه فه‌رمییه‌کان که‌ی ڕاده‌گه‌ێنرێت.
شایانی باسه نزیکه‌ی 50 ملیۆن ئێرانی مافی ده‌نگدانیان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕۆژی هه‌ینیدا هه‌بوو. میدیای ئێرانی ڕایگه‌یاند له سه‌دا 75 بۆ 80 ی ئه‌و که‌سانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌که‌یان کردووه.
شایانی باسه بۆ هه‌ر کاندیدێک که پێشبڕکێکه بباته‌وه پێویسته له سه‌دا په‌نجای ده‌نگه‌کان و 1 ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌درێت.
له ڕۆژی هه‌ینی ئیرانییه‌کان ده‌نگیان به جێگره‌وه‌ی سه‌رۆکی ئێستا محهمودی ئه‌حمه‌دی نژاد دا که به پێی ده‌ستور ڕیگای پێنه‌دراوه بۆ تێرمی سێیه‌م خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه.