له پاش نزیکه‌ی دوو مانگ له لێکۆڵینه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما گه‌یشته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که ڕژێمی سوری به‌شار ئه‌سه‌د چه‌کی کیمیاویان له دژی شۆڕشگێڕانی ئۆپۆزسێۆن به‌کار هێناوه. ده‌رئه‌نجام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تێکه بڕیاریان داوه چه‌کی سوك وه‌ك دژه تانك و زرێـپۆش بۆ هه‌ندێـک لایه‌نی ئۆپۆزسێۆن دابین بکه‌ن له پـێناو گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی بۆ ته‌رازوی هێز له میانی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا.
له‌وه‌تای هه‌ڵگیرساندنی ناکۆکی سوریا که به خۆپیشاندانی ئاشتی خواستانه‌ی دژ به حوکمڕانی چڵ ساڵه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د و سه‌رۆکی ئێستای وڵاته‌که به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستی پێکردبو، پاشان بوو به شه‌ڕێکی به‌رفراوانی ناو خۆ ، سه‌رۆك ئۆباما ڕێبازی گوشاری دیپـلۆماسی گرتبوه‌به‌ر، به‌ڵام به‌م دووایه له پاش لێکۆڵینه‌وه‌کانی چه‌کی کیمیاوی و له پاش په‌ره‌سه‌ندنی ڕۆڵی حزبوڵڵا و ئێران له ڕووی پشتگیریکردنی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د، داواکاریان له نێوه‌نده سیاسیـیه‌کانی ئه‌مریکا زۆر بوون بۆ ده‌ستوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆی له‌شکری.
ئه‌ندامی پایه بڵندی ئۆپۆزسێۆنی سوریا دکتۆر عه‌بدولباست سه‌یدا، ده‌ڵێت دابینکردنی چه‌ك بۆ ئۆپۆزسێۆنی سوریا ده‌بێت به مایه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رازوی هێز و ڕه‌نگیشه خێرایی بدات به هێنانه دی ئاشتی.
ناوبراو ده‌شڵێت مه‌رج نیـیه ئه‌و چه‌کانه بۆ هێرشبردن به‌کاربهێنریت به‌ڵکو بۆ پاراستنی خه‌ڵکانه که له‌سه‌ر له سه‌دا شه‌ستی خاکی ڕزگارکراوی سوریا ده‌ژین.