ته‌نیا یازده ڕۆژی ماوه هه‌ڵبژاردنی سه‌ر کۆماری له‌ئێران به‌ڕێوه بچێت که چی کۆمه‌ڵناس خالید ته‌وه‌کولی ده‌ڵێت که‌شی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ به به‌راورد له گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵانی ڕابردو زۆر سارد‌و سوڕه و هیچکام له کاندیداکان ته‌نانه‌ت ستادی هه‌ڵبژاردنیشیان نیه و ئه‌وه‌ی زیاتر سرنجی خه‌ڵکی ڕاد‌کێشاوه ئه‌و منازره(ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ) ته‌له‌ڤیزیۆنیه نێوان کاندیداکان کراوه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که هێندێک پێشنیازیان کردووه که دوو کاندیدای ڕیفۆرمخواز حه‌سه‌ن ڕۆحانی و عه‌لیرزا عارف یه‌کێکیان پشتیوانی بداته ئه‌وه‌ی تر ته‌وه‌کولی ده‌ڵێت هیچ مکانیزم نیه بۆ ئه‌وه‌ی نیشان بدات کام کاندید له وانه‌یه ده‌نگی زیاتر به‌ده‌ست بهێنێت. ئه‌و ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر ڕه‌فسنجانی یان خاته‌می پشتیوانی له کاندیدایه‌ک بکه‌ن بۆی هه‌یه خه‌ڵکی بێن و ده‌نگی پێ بده‌ن.