ئه‌مرۆ رۆژی سیه‌مین و کۆتایی کۆنفرانسی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته له شاری ئامه‌د / دیار به‌کر که له لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی دیموکراسی ژنانی ئازادی کورده‌وه رێکخراوه.
ڕۆژنامه‌وان نه‌جیبه قه‌ره‌داغی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له ئامه‌ده‌وه له گه‌ڵ ته‌له/ رادیۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت"له‌م کۆنفرانسه‌دا ژنان له فیلیپینه‌وه بگره هه‌تا نیپاڵ، له ئه‌مریکاوه بگره هه‌تا که‌ندا، له وڵاتانی ئه‌ورو‌پاوه وه به زۆریش له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه‌وه به‌شداریان کردووه گفت و گویه‌کی زۆر چڕ‌و پڕیان کرد له‌سه‌ر کێشه‌کانیان، ئه‌لبه‌ته هه‌ر کێشه‌ێ ڕه‌گه‌زیان نه وه‌کو ژن به‌ڵکۆ کێشه سیاسیه‌کانیب ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و ئه‌و باره‌ێ تێدا ده‌ژێن وه هه‌ر وه‌ها کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ئابوریه‌کان باس کرد. نه‌جیبه‌خانم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت هه‌ندێ له ژنه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه ده‌کرد که ره‌وشی ئه‌وان زۆر به‌ره‌و دووا ڕوێشتوه‌ته‌وه، ئه‌وان چاوه‌ری ئه‌وه بوون که گۆڕانکاریه‌کی ریشه‌یی له سیستما بکرێ و ئاماژه‌یان به‌وه کرد که شورش کوتایی نه‌هاتوه لای ئه‌وان و درێژه به تێکۆشان خۆیان ده‌ده‌ن. نه‌جیبه خانم ده‌شڵێت کاتێک باس له ئه‌زمونه‌کانی ژنانی کورد کرا به هه‌موو ژنانی دیکه سه‌ر سام بوون به‌و ئه‌زمونه‌ێ که ئه‌وان هه‌یانه له ئاستی خۆبه‌رێوه بردن و خۆ رێکخستن و به‌شداری بونیان له بواره‌کانی سایسی و کۆمه‌ڵایه‌تی".