پۆلیسی تورکیا به‌ربه‌سته‌کانیان لاداوه و ڕێگه‌یان داوه هه‌زاران خۆپیشانده‌ر مه‌یدانی ته‌قسیم له شاری ئه‌سته‌نبوڵ پڕبکه‌نه‌وه پاش دوو ڕۆژی پێکدادان له‌سه‌ر گۆڕین و په‌ره‌پێدانی بازرگانی له‌و مه‌یدانه سه‌ره‌کیه‌ی گه‌وره‌ترین شاری تورکیادا.
ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵک خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌یان ده‌کرد به‌ڵام له ده‌می شه‌ویشدا هه‌واڵی پێکدادان لێره و له‌وێی ئه‌ستانبوڵدا هه‌ر هه‌بووه.
بڕیاری کشانه‌وه‌ی هێزه ئاسایشیه‌کان هاوکات بووه له‌گه‌ڵ جه‌خت کردنه‌وه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا بۆ ئه‌و پڕۆژه‌ی په‌ره‌پێدانه و داوای له خۆپیشانده‌رانیش کردووه تا کۆتایی به خۆپیشاندان بێنن. سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا گوتووشیه لێکۆڵینه‌وه له قسه و باسی به‌کارهێنانی هێزی له ڕاده‌به‌ده‌ر له لایه‌ن پۆلیس و به‌کارهێنانی گازی فرمێسک ڕژێن ده‌کرێن.
وه‌زیری ناوخۆی تورکیا ده‌ڵێت زیاتر له 900 که‌س ده‌ستگیر کراون.
هه‌ندێک له گیراوه‌کان ئازاد کراون.
پۆلیسی تورکیا ڕۆژی هه‌ینی گازی فرمێسک ڕژێن و ئاویان به‌کارهێناوه بۆ بڵاوه پێکردنی خۆپیشانده‌ران له مه‌یدانی ته‌قسیم که هه‌میشه جێی ناره‌زایی ده‌ربڕینی سیاسی و جۆری تریش بووه.
وه‌ک هاوسۆزی له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌سته‌نبوڵدا له ئانکه‌ره و زۆرێک له شاره‌کانی تری تورکیادا خۆپیشاندان کراوه و شه‌ڕیش ڕویانداوه له‌گه‌ڵ پۆلیسدا و دروشمی دژی حکومه‌ته‌که‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیش گوتراوه‌ته‌وه.
دۆریان جۆنز په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له ئه‌سته‌نبوڵه‌وه زانیاری زیاتری له‌لایه.
ده‌قی ڕاپۆرته‌که: