یه‌کێتی ئه‌وروپا گه‌مارۆی چه‌کی به‌سه‌ر سوریا هه‌موارکرد بۆ ڕێگه‌پێدان به وڵاتانی ئه‌ندام له‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و سه‌رهه‌ڵداوانه‌ی سوریا بکه‌ن که هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌رۆك به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات لابده‌ن.
کۆمه‌ڵه‌ی 27 ئه‌ندامی ئه‌وروپا ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا دوابه‌دوای دانوستانه‌کانیان قایلبوو به هێشتنه‌وه‌ی گه‌مارۆکان به‌سه‌ر حکومه‌تی سوریا، به‌ڵام ڕێگه به ڕه‌وانه‌کردنی چه‌ك بۆ هاوبه‌ندی نیشتیمانی سوریا بدرێت که کۆمه‌ڵێکی سه‌ره‌کی ئۆپۆزسیۆنی سوریان.
هه‌رچه‌ندێکه ولیه‌م ههیگی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا گوتی هێشتا هێچ پلانێك بۆ ڕه‌وانه‌کردنی چه‌ک بۆ ئۆپۆزسیۆن له ئارادا نیـیه.
به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا داوایان کردبوو سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا پڕچهکبکرێن، به‌ڵام نه‌مسا و سوید که ڕێبه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵێکی بچووك ده‌که‌ن ئه‌م هه‌نگاویان پـێ باش نیـیه و ده‌ڵێن مه‌ترسی هه‌یه شه‌ڕی ناوخۆی سوریا ئاڵۆزتربکات.