له ئاکامی زنجیره‌یه‌ک هێرش و ته‌قینه‌وه که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه موسڵ و به‌غدا و ئه‌نباری گرته‌وه به لایه‌نی که‌م 17 که‌س کوژراون.
خوێناویترینیان له شـارۆچکه‌ی شبۆرهی باشوری شـاری موسڵ بوو، کاتێـک هێزێـکی هاوبه‌شی له‌شـکر و پـۆلیسی فیدراڵی هه‌ڵمه‌تێـکی گه‌ڕان و پشـکنینیان له شـارۆچکه‌که ئه‌نجام ده‌دا و خانوویه‌ک ته‌قیوه و بووه مایه‌ی کوژرانی 7 که‌س و برینداربوونی 38 که‌سی دیکه. ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ده‌ڵێت خانووه‌که ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی تیادا ته‌قیوه‌ته‌وه.
هه‌ر له موسڵ، پـۆلیس گوتی ژماره‌یه‌ک چه‌کدار پـۆلیسێـکیان له ناو ئۆتۆمبیله‌که‌ی کوشـتووه. هه‌روه‌ها تهرمێـکیش به ده‌ست به‌سـتراوی له ناو ئاوی ڕووباری دیجله دۆزراوه‌ته‌وه، پـۆلیس ده‌ڵێت پـێده‌چێت له نزیکه‌وه ته‌قه‌ی لێـکرابێت.
له به‌غداش، کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار له باکوری ناوچه‌ی کازمیـیه له ناو ئۆتۆمبیلێـکه‌وه ده‌سـتڕێژیان له خه‌ڵـکی کردووه و له ئاکامدا 3 که‌سی سیڤیل کوژراون و دووانیش برینداربوون. له باکوری گه‌ڕه‌کی وهزیریـیهش ژماره‌یه‌ک چه‌کدار له ناو دوو ئۆتۆمبیله‌وه ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبیلی پـۆلیسێـک کردووه و کوشتوویانه و هاوڕێـیه‌کی که له‌گه‌ڵیدا بووه، برینداربووه. له گه‌ڕه‌کی قاهیره‌ش چه‌ند چه‌کدارێـک به ده‌مانچه‌ی بێ ده‌نگ ته‌قه‌یان له مامۆسـتایه‌ک کردووه و کوشـتوویانه. پـۆلیس ده‌ڵێت هێشـتا هۆکاری کوشـتنه‌که نه‌زانراوه.
له پارێزگای نهنبار، دوو بۆمبی لاڕێ به دوو هێزی گه‌ڕۆکی له‌شـکردا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 3 سه‌رباز کوژراون و 5 ی دیکه برینداربوون.