به‌هۆی هێرشێکی تالیبان له کابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان به‌لایه‌نی که‌م 4 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 12 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
چه‌کدارانی تالیبان به پشتیوانی هێرشبه‌ری خۆکوژ هێرشیان کرده سه‌ر میوانخانه‌یه‌ک له بنکه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌یان ئه‌نجام دا.
له شه‌ڕه ته‌قه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایش‌دا به‌لایه‌نی که‌م پۆلیسێک کوژرا. به‌رپرسی پۆلیسی کابول ژه‌نه‌ڕال محه‌مه‌د ئه‌یوب سالانجی به ده‌نگیی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند چه‌ند هێڕشبه‌رێکیش له میانه‌ی هێرشه‌که کوژراون.
شایانی باسه ئه‌مه دووه‌م هێرشی گه‌وره بوو له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا له کابول ئه‌نجام بدرێت. له 16 ی مانگی 5دا هێرشبه‌رێکی خۆکوژ به ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوه‌وه 15 که‌سی کوشت له ناویاندا شه‌ش ئه‌مه‌ریکای و نۆ مه‌ده‌نی ئه‌فغانی. دووان له ئه‌مه‌ریکاییه‌کان سه‌رباز بوون.