جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆزێف بایدن هه‌ینی به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ک وه‌زیری عێڕاق نوری مالکی کردبو بۆ ده‌ربڕینی نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به په‌ره‌گرتنی توندوتیژی ئه‌م دواییانه.
کۆشکی سپی ڕایگه‌یاند بایدن به‌ڵێنی پێدابو ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیری کردن له عێڕاق له‌شه‌ڕی دژ به تێرۆریزم.
بڵاوکراوه‌یه‌ک ده‌ڵێت بایدن و به‌ڕێز مالکی ڕێکبون له‌سه‌ر ئه‌وه که گرنگه ته‌واوی ڕێبه‌ره سیاسییه‌کان به‌شدار بن له پرۆسه‌ی دانوساندن و پێویسته به ڕێگای گفتوگۆ کۆتایی به شه‌ڕی ناوخۆی سوریا بهێندرێت.
پێنجشه‌ممه، بایدن به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق ئوسامه نوجێفی کرد سه‌باره‌ت به باری ئاسایش عێڕاق.
له‌م مانگه به هۆی بۆمب ته‌قاندنه‌و توندوتیژی به سه‌دان که‌س له عێڕاق کوژران و مه‌ترسی په‌ره‌گرتنی توندوتیژی تایفی هێناوه‌ته پێش.
که‌مایه‌تی سوننه‌ی عێڕاق ده‌سته‌ڵاتدارانی شێعه‌ی عێڕاقیان تاوانبار کردون که ئه‌وانیان کردونه‌ته ئامانجی ده‌ستگیرکردنه‌کان و له ڕووی سیاسی خراونه‌ته په‌راوێز.