وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری سه‌ردانی هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌کات، ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م سه‌ردانه گفتوگۆکردنه بۆ به‌ستنی کونفڕانسی ئاشتی نێونه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر سوریایه به‌مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به شه‌ڕی ناوخۆی سوریا. له7ی ئه‌م مانگه ئه‌مه‌ریکا و ڕوسیا ڕێککه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی کونفڕانسێکی نێونه‌ته‌وه‌یی بگیرێت تا حکومه‌تی سوریا و لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن بکه‌ونه گفتوگۆ.
دکتۆر سه‌عددین مه‌لا سیاسه‌تمه‌داری کورد به‌دوری ده‌زانێت حکومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن ڕازی به دانیشتن له گه‌ڵ یه‌کتر بن. سه‌باره‌ت به ئۆپۆزسیۆنی کوردی، ئه‌و ده‌ڵێت کورده‌کان پێیان خۆشه خۆیان نوێنه‌ریان له هه‌موو کۆبونه‌وه‌کاندا هه‌بێت به‌ڵام هێشتا بانگهێشت نه‌کراون.