جاریکی تریش ته‌قینه‌وه‌کان به‌غدا و شاری تری عێراق ده‌هه‌ژێنن و ده‌یان که‌سیش ده‌بنه قوربانی توندوتیژیه ئاینزاییه‌کان.
دلێر عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت یه‌کێک له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی زیادبوونی توندوتیژیه‌کانی وڵاته‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته‌ی حکومه‌تی عێراقی که ده‌خوازێت ناوه‌ند هه‌موو شتێک بێت و بێ له‌وه‌ش بڕوای به‌وه‌یه به ئۆپه‌راسیۆنی له‌شکریی کێشه‌کانی وڵاته‌که چاره‌سه‌ر ده‌کرێن.
به‌ڕێز عه‌بدولقادر ده‌شڵێت هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماژه‌ی به‌وه کردووه له کۆبوونه‌وه نائاساییه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی په‌رله‌ماندا به‌شدار نابێت به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه پێکهاته‌کانی تری هاوپه‌یمانی نیشتیمانی به‌شدار نه‌بن.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دلێر عه‌بدولقادر کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: