مه‌لایه‌کی ئێران له وتارێکی له‌به‌رده‌م خوێندکارانی ئایینی ده‌ستی به شێکردنه‌وه‌ی باری سیاسی له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی سه‌رکۆماری ئێستای ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد کرد و به‌تایبه‌تی باسی سه‌رکۆماری پێشوی ئێران ئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی کرد که یه‌کێكه له پاڵێوراوانی هه‌ڵبژاردنی سه‌کۆمارییه و له ناو ئه‌و 686 کاندیدانه دایه که چاوه‌ڕوانی بڕیاری شوڕای نگهه‌بان ده‌که‌ن بۆ وه‌رگرتنی "سه‌لاحێیه‌ت" تا به فه‌رمی ده‌ست به هه‌ڵمه‌تی پێشبڕکی سه‌رۆکایه‌تی بکات له هه‌ڵبژاردنه‌کانی که 14 ی مانگی داهاتو به‌ڕێوه ده‌چن.
شوڕای نگهه‌بان سێ شه‌ممه بڕیاری ڕاده‌گه‌ینێت.
به پێی ئاژانسی ده‌نگو باسی فارس، سه‌رۆکی شوڕای ناوه‌ندی قه‌رارگای عمار مێهدی تائب له شیراز گوتویه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد له ئیشکردندا وه‌ک ئه‌و پاڵه‌وانه ده‌چێت که 'میله‌ی' قورسی زۆری هاویشتونه که گرتنه‌وه‌یان کاری هه‌موکه‌سێک نیه.
مه‌لا تائب گوتویه‌تی ئه‌و که‌سه‌ی له‌پاش ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌بێته سه‌رکۆمار ده‌بێت بتوانێت ماشێن له شیراز پێ بکات و چه‌ند کاتژمێر دواتر ماشێنه‌که له مه‌شهه‌د پارک بکات ئه‌وش له کاتێکدایه ژماره‌یه‌ک له کاندیداکانی ئێستا هه‌تا' شاه‌چراخ' بڕۆن ده‌بێت ماشێنه‌که ڕابگرن و پشوو بده‌ن. ئه‌و باسی ژماره‌یه‌ک گفت‌و به‌ڵێنی کردکه ئه‌حمه‌دی نژاد دایبون به‌ڵام جێ به‌جێ نه‌کردبون.
سه‌باره‌ت به هاشمی ده‌ڵێت، به‌شداری له پازڵ(مه‌ته‌ڵی) فیتنه کرد به‌ڵام سه‌ری فیتنه‌که له ده‌ره‌وه بوو.
ئه‌و گوتیشی هاشمی خزمه‌تی زۆری به شۆڕش کردووه به‌ڵام ئه‌و دوو گرفتی هه‌یه، یه‌که‌م له ڕاده به‌ده‌ر خۆی پێ په‌سنده و دووهه‌م دره‌نگ له مه‌سه‌له‌کان تێده‌گات.
ئه‌و ده‌ڵێت سه‌رکۆمار پێویستی به وزه‌ی له‌ش(به‌ده‌نی) هه‌یه و ئێستا ئه‌و وزه‌ی پێویستی نیه.
ئه‌و باسی مه‌سه‌له‌ی ته‌مه‌ن بۆ سه‌رکۆمار ده‌کات و ده‌ڵێت ته‌نیا شتێکی هه‌ڕه‌شه له سیسته‌می به‌ڕێوه بردن له وڵات ده‌کات (نه‌خۆشی)' ئالزایمره.'
له میانه‌ی قسه‌کانیدا تائب ده‌ڵێت " ئاغای هاشمی ده‌بێت بزانێت که چۆن فیتنه‌و ئینحراف ئه‌ویان کردۆته ئامێری ده‌ستیان و ده‌بێت دوعا بکه‌ین تا بزانێت هه‌تا ئێستا 'آقا'(مه‌به‌ست ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی) ئه‌وه‌ی ڕاگرتووه و نابێت نه‌خوازراو له گوڕه‌پانی دوژمن‌دا یاری بکات."
مێهدی تائب ده‌شڵێت هه‌رکه‌س ببێت به سه‌رکۆمار باری ناوخۆ و هی ده‌ره‌وه غاردانی پێ ده‌کات و ناچار به کارکردنی ده‌کات و ئه‌گه‌ر هاشمی بمێنیته‌وه له گه‌ڕی یه‌که‌م ده‌نگ ناهێنیته‌وه و ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بدات له گه‌ڵ ئوسلگه‌رایه‌ک
( کاندیدێکی کۆنه پارێز) ده‌چێته گه‌ڕی دووهه‌م.