شاری خانه‌قین به لایه‌نی که‌م به سێ شت به‌ناوبانگه نه‌وته‌که‌ی، که لێی بێبه‌شه‌و زه‌وت کراوه، ئه‌ڵوه‌نه‌که‌ی، که وشک کراوه، باغ‌و داره خورماکانی، که خه‌ریکه ده‌سوتێنرێن.
وه‌کو له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ڕاگه‌ێندراوه ئێستا فره‌تر له 134 باغ له خانه‌قین سوتێنراون. به‌هۆی ئه‌م ڕووداوانه‌ش ده‌نگی بێزاری له هه‌مو لایه‌که‌وه به‌رزبۆته‌وه.
سه‌لام عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کان له شاری خانه‌قین له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئاماژه به‌وه ده‌کات که نزیکه‌ی سێ ساڵه ئه‌م تاوانانه ڕووده‌ده‌ن و تا ئێستا که‌س ده‌ستگیر نه‌کراوه. هه‌روه‌ها پێی وایه خاوه‌ن باخه‌کان خۆیان به‌رپرسن له زۆربه‌ی ڕووداوه‌کان.
سه‌لام عه‌بدوڵڵا ده‌شڵێت کاربه‌ده‌ستان به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره‌ساتانه به‌رپرسن بۆیه وه‌کو کۆمیته‌ی به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کان داوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی قایمقامی خانه‌قین ده‌که‌ن.
بۆ زانیاری زیاتر گوێ له ته‌واوی وتووێژه‌که بگره.