تیمی نیشـتیمانی زۆرانبازانی ئێران که به‌شـداریـیان له پـێشـبڕکێـیهکدا ده‌کرد له ئه‌مه‌ریکا، شه‌وی پـێـنجشه‌ممه له ناکاو بڕیاریان دا کۆتایی به بهشـداریـیهکهیان بهێنن و به‌ره‌و ئێران بگه‌ڕێنه‌وه.
تیمه‌که که بۆ یه‌که‌م جاربوو پاش نزیکه‌ی 10 سـاڵ له ئه‌مه‌ریکادا به‌شـداری له پـێشـبڕکێیهکدا ده‌کرد، ڕۆژی چوارشه‌ممه له Grand Central Station ی شـاری نیویۆرک له‌گه‌ڵ زۆرانبازانی ئه‌مه‌ریکایی و ڕووسی یاریـیان کرد. بڕیاربوو ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش له یاری "United 4 Wrestling" له لۆس ئه‌نجلس به‌شـداری بکه‌ن.
هیچ کام له‌و 18 ئه‌ندامه‌ی تیمه‌که بۆیان نه‌بوو قسه بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بکه‌ن. سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له ڕه‌وشه‌که گوتی له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌ندامانی تیمه‌که له ژێر گوشـاری سیاسی وڵاتهکهیاندابن، وه هه‌ر بۆیه زووش گه‌ڕاونه‌ته‌وه.