گوته‌بێژی ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سوری له 1.5 ملیۆن که‌س تێپه‌ڕی‌کردووه و ئه‌م ژماره‌یه ته‌نها هی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یه که له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتاندا تۆماکراون، بۆیه ژماره‌ی ڕاسته‌قینه زۆر له‌وه زیاتره.
دان مکنۆرتن ئه‌مڕۆ به په‌یامنێرانی گوت هه‌تا سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵ ته‌نها 1 ملیۆن په‌نابه‌ر تۆمارکرابوون. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ژماره‌یه‌کی زۆری سوری هه‌ن له‌به‌ر سه‌لامه‌تی و نیگه‌رانی دیکه خۆیان تۆمار نه‌کردووه.
ده‌شڵێت له‌م چوار مانگه‌ی ڕابردوو ڕه‌وشی ناوخۆی سوریا زۆر به‌ره‌و خراپـی ڕۆیشتووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگه‌کانی پـێشووی ئه‌م شه‌ڕه‌ی که‌وا بۆ 20 مانگه درێژه‌ی کێشـاوه.
زۆربه‌ی سوریـیه‌کان په‌نا بۆ ئوردن و لوبنان ده‌به‌ن و له هه‌ریه‌ک له‌و دوو وڵاته ناوی زیاتر له 470 هه‌زار په‌نابه‌ر تۆمارکراوه.