ئه‌ندامێکی شورای نیگه‌هبان له کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت خانمان بۆیان نییه ببنه کاندید بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری ئێران.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئایه‌توڵا موحه‌مه‌د یه‌زدی هیوای ئه‌و نزیکه‌ی 30 خانمه‌ی بڕی که خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی 14 ی 6 ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران ناونوس کردبوو.
پێش ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئایه‌توڵا یه‌زدیش ده‌رفه‌ته‌کان بۆ کاندیدبوونی خانمان له ئێران‌دا بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که شتێک بووه ده‌کرێت بگوترێت نزیک بووه له مه‌حاڵه‌وه.
له ده‌ستوری ئێرانیشدا ئه‌و جۆره ده‌سته‌واژه‌یه به‌کارهاتووه بۆ سه‌رۆک که ته‌نها پیاو ده‌گرێته‌وه.
ئاژانسی نیمچه فه‌رمی ده‌نگ و باسی میهر له زاری ئایه‌توڵا یه‌زدیه‌وه ده‌ڵێت یاسا ڕێگه نادات به‌وه‌ی خانمان خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆک هه‌ڵبژێرن.
له کۆماری ئیسلامی ئێران خانمان ده‌توانن خۆیان بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرن.
ئه‌نجومه‌نی نیگه‌هبان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌موو کاندیده‌کان ده‌کات.
686 که‌س خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆکی ئێران ناونوس کردووه تا جێی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێران بگرنه‌وه. وه‌هاش بڕیاره ڕۆژی 3شه‌ممه‌ی داهاتوو شورای نیگه‌هبان دوا لیستی کاندیده‌کان بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئێران ڕابگه‌یه‌نێت.