گه‌وره وتوێژکهری ناو‌کی ئێران ده‌ڵێت له‌هه‌ر کاتێکدا بێت تاران ئاماده‌یه بۆ به‌رده‌وامیدان به دانوستاندن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ زلهێزه‌کانی جیهاندا.
سه‌عید جه‌لیلی ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه گوتوویه‌تی ده‌شێت دانوستاندن بکرێت له‌گه‌ڵ پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌ڵمانیادا و کاته‌که‌ش مه‌سه‌له‌یه‌کی ئه‌وتۆ نییه جا ئایا ئه‌و دانوستاندنانه بکه‌ونه پێش یان پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی 6 ی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه.
جه‌لیلی جارێکی تریش هه‌ڵوێستی وڵاته‌که‌ی دووباره کرده‌وه که مافی خۆیه‌تی یۆرانیۆم بپیتێنێت.
زلهێزه‌کانی جیهان و ئه‌ڵمانیاش له هه‌وڵدان تا ئێران هه‌ندێک له چالاکیه‌کانی پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت له ڕوانگه‌ی ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ی هه‌یانه سه‌باره‌ت به شیانی به‌کارهێنانی یۆرانیۆمه پیتێندراوه‌که بۆ دروستکردنی چه‌کی ئه‌تۆمی. هه‌رچی ئێرانیشه ده‌ڵێت ئه‌و به‌رنامه ناوکیه‌ی هه‌یه‌تی ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی سه‌عید جه‌لیلی ته‌نها یه‌ک ڕۆژ پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌سته‌نبوڵی بوو له‌گه‌ڵ کاترین ئاشتن به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری گه‌ڕێکی تری دانوستاندن.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه گه‌وره پشکنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هێرمان ناکارتز گوتی وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به‌بێ هیچ ڕێکه‌وتنێک کۆتایی پێهات و ده‌شڵێت هیچ واده‌یه‌کیش بۆ دانوستاندنی زیاتر دیار نه‌کرا.
دواترین دانوستاندنی ناو‌کی ئێرانیش که مانگی ڕابردوو له کازاخستان کرا به‌بێ هه‌بوونی به‌ره‌وپێشچون کۆتایی پێهات.