له به‌غدا ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبێل ده‌ته‌قێندرێنه‌وه و به‌لانی که‌م 12 که‌س ده‌کوژرێن له‌و گه‌ڕه‌کانه‌ی پایته‌ختی وڵاته‌که‌دا که زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی له شیعه ئاینزاکانن.
ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له گه‌ڕه‌کی شاری سه‌در و ناوچه‌کانی که‌مالییه ڕوویانداوه و به‌لانی که‌م 18 که‌سیشی تیادا بریندار بوون.
ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ دوابه‌داوی زنجیره ته‌قینه‌وه‌کانی ڕۆژی 4شه‌ممه هاتن که له‌وانیشدا گه‌ڕه‌که شیعه نشینه‌کان کرابوونه ئامانج و زیاتر له 30 که‌سیشی تیادا کوژران.
نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که لۆمه‌ی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی له ئه‌ستۆی ڕق و کینه‌ی ئاینزایی ناوه و به به‌ره‌نجامێکی ئه‌قڵیه‌تی تایفه‌گه‌رایی ناودێری کردووه.
له شاری موسڵیش له باکوری عێراق هێرشبه‌رێکی خۆکوژ به ئۆتۆمبێله‌که‌یه‌وه خۆی له‌ناو بنکه‌یه‌کی پشکنینی له‌شکریدا ته‌قاندۆته‌وه و دوو سه‌ربازی کوشتووه و سیانی تریشی بریندار کردووه .
به‌رده‌وامی توندوتیژیه‌کان له عێراق ترس و نیگه‌رانی به‌دوای خۆیدا هێناوه سه‌باره‌ت به هه‌ڵایسانه‌وه‌ی شه‌ڕی تایفه‌یی له وڵاته‌که‌دا هاوشێوه‌ی شه‌ڕه‌کانی ساڵانی 2006 و 2007 که ده‌یان هه‌زار که‌سی تیادا کوژران.
له ڕاپۆرتێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا مانگی چواری ڕابردوو به خوێناوی ترین مانگی عێراقیه‌کان دانراوه له‌وتای مانگی 6ی ساڵی 2008 ه‌وه که 712 که‌س ته‌نها له مانگی چواردا کوژراون و 1633 که‌سیش بریندار بوون.
له باره‌ی ئه‌م هێرشانه‌وه گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتی ناردووه.

ته‌قینه‌وه‌کانی به‌غدای پایته‌خت
1/4
A man lies in a hospital bed after being wounded in a car bomb blast in the Sadr City neighborhood in Baghdad, May 16, 2013.
له ئاکامی چه‌ند ته‌قینه‌وه له به‌غدا ژماره‌یه‌ک که‌س ده‌کوژرێن و بریندارده‌بن و زیانی ماڵیش به‌ر هاوڵاتیـیان ده‌که‌وێت
بابه‌تی زیاتر
Show less
2/4
People gather at the scene of a car bomb attack in the Sadr City neighborhood in Baghdad, May 16, 2013.
له ئاکامی چه‌ند ته‌قینه‌وه له به‌غدا ژماره‌یه‌ک که‌س ده‌کوژرێن و بریندارده‌بن و زیانی ماڵیش به‌ر هاوڵاتیـیان ده‌که‌وێت
بابه‌تی زیاتر
Show less
Previous slide
Next slide